9/4/2020 03:02 PM

ئایا "حەکیمی" پەیوەست ئەبێ بە ریاڵەوە؟

ئەشرەف حەکیمی مەغریبی بەرگریکاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە و لەلایەکی دیکەوە زینەدین زێدان دەیەوێت بیگەڕینێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە لەماوەی داهاتوودا زینەدین زێدان کۆبوونەوەی کۆتایی لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئەنجام دەدات، بەتایبەت دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی دێت و ناچاردەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، زێدان هەموو هەوڵێک دەدات حەکیمی لە یانەی مەدرید جێگیر بکات و بە یاریکردن وەک جێگرەوەی "دانی کارڤاخال" رازی بکات، بەڵام یاریزانەکە خواستی لەسەر یاریکردنی زیاترە و لەوانەیە لە دۆرتمۆند بەردەوام بێت.

لەلایەکی ترەوە یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی، تۆتنهام، یوڤانتۆس، پاریس سانت جێرمان، بایرن میونشن داوای بەرگریکارەکەیان لە یانەی شاهانە کردووە و ئامادەییان نیشانداوە نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی پێشکەش بکەن.
حەکیمی 21 ساڵ بە جلوبەرگی یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە لە 46 یاریی لە لیگی ئەڵمانیا بەشداری کردووە و توانیویەتی وەک یەکێک لە باشترینەکان نمایشی توانا هونەرییەکانی بکات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved