9/4/2020 03:19 PM

فیتەری ئۆتۆمبێلەکەی خۆت بە

ئەوەی کە ئۆتۆمبێلت هەبێ زۆر خۆشە، بەڵام ئاگاداری لەم مەکینە ئاسنییە پێویستە و شارەزایی پێویستە. لەدێژەدا ئاماژە بە چەند خاڵی گرنگ ئەکەین بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێل کە رێگری ئەکات لەوەی کە زوو زوو خراپ بێت.


-مەرج نییە کە باتری ئۆتۆمبێلەکەت باش کاری نەکرد یەکسەر خەتای لاوازبوونی باترییەکە بێت و بیگۆڕیت، بەڵکوو هەندێکجار وایەرەکانی بەهۆی کلسەوە باش نایگەیەنن، هەر بۆیە کەمێک کۆلای بەسەردا بکە پاکی دەکاتەوە
-کاتێک بانسەکانت دەنگ درووستەکات، مەرج نییە یەکسەر بیگۆڕیت، بەڵکوو پێویستە پاکی بکەیتەوە، چونکە ڕەنگە بەهۆی پیسی و وردەئاسنەوە ئەو دەنگە درووستبکات.
-ناوە ناوە تایەکانت ئاڵوگۆڕ پێبکە، بۆ ئەوەی پەستانەکان بەسەر بەشە جیاوازەکانی تایەکەدا دابەشببێت  و پێش ئەوەی بیگۆڕیت تایەکان نیشانە بکە بۆی لێت تێکەڵ نەبێت.
-لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە خێرا ڕۆشتن لە نێو شارەکاندا جگە لەوەی مەترسی پێکدادانت بۆ زیاد دەکات، کاتێکی زۆر کەمیشت بۆ دەگەڕێنێتەوە و لە کاتژمێرێکدا 10 بۆ 12 خولەک زووتر دەگەیت، بەڵام بۆ ڕێگای دەرەوە کاتی زیاترت بۆ دەگەڕێنێتەوە.
-هەندێکجار پێت دەڵێن کە ماددەی دیکە بکەیتە تەنکی بەنزینەوە، بەڵام ئەوە کارێکی پێویست نییە و ئەنجامی مەدە، تەنها دڵنیابە لەوەی بەنزین و ڕۆنی پێویست لە ئۆتۆمبێلەکەتدا هەیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved