ڕوو لە ئاسۆیەکی نادیار، ئەدەبیات و خۆڕاگری، هێمن. ئەم کتێبە لەنووسینی سیاوەش کەریم زادە یە، ناوەڕۆکی کتێبەکە بابەتێکی ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوەیە. ئەم بەرهەمەمە لە بڵاوكراوەكانی چاپەمەنی خانییە لە سەقز رۆژهەڵاتی كوردستان. قەبارەیەكی بچووكی هەیە، بەڵام ناوەڕۆكێكی گرنگ و بابەتی و نایابە، بەرهەمی نووسەرێكی شارەزای نێوەندی ئەدەبی و رەخنەی كوردییە لە رۆژهەلات، كە سیاوەش كەریم زادەیە. هه‌ر نووسراوه‌یه‌ک له درێژه‌ی کۆمه‌ڵێک له وشه و ڕسته و کتێبه‌وه دێ، که له‌مه‌وبه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته نووسراون. شه‌پۆلێک که هه‌ندێک جار وه‌ک چپه و سرته له هه‌ندێک کتێب‌دا خۆیان حه‌شار داوه و هه‌ندێک جار وه‌ک هاوار و نه‌عره‌ته. نووسه‌ر جاری وایه نائاگادارانه ده‌که‌وێته به‌ر لافاوی ئه‌و شه‌پۆله‌وه و هه‌ندێک جاریش ئاگادارانه تێکه‌ڵ به‌و شه‌پۆله ده‌بێ و گه‌ر بێتوو له ده‌ستی بێت سرته‌یه‌ک یان نه‌عره‌ته‌یه‌ک زیاد ده‌کا به‌و هاوارانه . * * * ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره ڕه‌خنه‌یه‌ک له قه‌یرانه‌وه‌یه؛ له ده‌قی هێمن‌دا قه‌یران له کوێ دایه؟ * * * نووسین له‌سه‌ر ده‌قێک، کرده‌وه‌یه‌کی له‌ناکاو و گوزوگومبه‌ت نییه، ده‌بێ شتێک له‌و ده‌قه‌دا هه‌بێ که بتوانێ سه‌رنجت ڕاکێشێ. ئه‌م پێناسه‌یه له کاتێک‌دا که خه‌ریکی ئه‌و ده‌قه‌ی، خۆی وه‌ده‌ر ده‌خا. کرده‌ی "خه‌ریک بوون" کرده‌یه‌که هه‌ندێک وێنه و ئیماژی جنسی له زه‌ین‌دا وه‌خه‌به‌ر دێنێ. به‌ڵام مه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌مان کار نییه که ڕه‌خنه‌گر له‌گه‌ڵ ده‌قێک ده‌یکا؟
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure