10/4/2020 05:39 PM

ڕۆڵی کەسایەتییەکان لە ئەفسانەی کوردی دا


ڕۆڵی کەسایەتییەکان لە ئەفسانەی کوردی دا بەرهەمێكی نووسەری رۆژه‌لاتی كوردستان ئەحمەد چاكە و لەبڵاوكراوەكانی چاپەمەنی خانییە لە سەقز.
ئه‌فسانه‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ حیکایه‌تخوان پر به‌ نیازی دڵی خۆی که‌حێلی سه‌رکه‌شی خه‌یاڵی تێدا لنگ ده‌دا و له‌ سنووری چیا پڕ ته‌م و مژه‌کانی زه‌ینی مرۆڤ تێده‌په‌ڕێ. 
له‌م وڵاته‌دا بوونه‌وه‌ره‌کان وه‌زمان دێن و چه‌شنی مرۆڤ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. لێره‌ نووسه‌ر ئازاد و سه‌ربه‌ست و ڕه‌هایه‌ و گێڕانه‌وه‌ و چێژ زیاترین بایه‌خیان هه‌یه‌.
ئێره‌ شوێنی داهێنان و خوڵقاندنه‌، زێدی په‌ری و خێو و جادووگه‌ره‌کانه‌.
زۆربه‌ی ئه‌فسانه‌کان ئه‌گه‌رچی له‌ ڕواڵه‌تدا جیاوازییان پێکه‌وه‌ هه‌یه،‌ به‌ڵام له‌ نه‌ست و له‌ بنه‌مای خۆیاندا خاوه‌نی پێکهاته‌یه‌کی هاوبه‌شن. کاتێک ده‌یانخوێنینه‌وه‌ هه‌ست ده‌که‌ین زۆربه‌ی ئه‌پیزۆده‌کانیان هاوشێوه‌ی یه‌کن و له‌ ناو یه‌کتردا دووپات بوونه‌وه‌. ئه‌مه‌ ته‌نیا تایبه‌ت به‌ ئه‌فسانه‌ی وڵاتێک و فه‌رهه‌نگێکی دیاریکراو نییه‌ به‌ڵکوو ئه‌فسانه‌ی زۆربه‌ی میلله‌ته‌کان شێوه‌ی یه‌کتری ده‌ده‌ن، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ده‌ڵێی له‌به‌ر یه‌ک نووسراونه‌ته‌وه‌. له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا تاقمێکی زۆر له‌ توێژه‌ران هه‌وڵیان دا پێکهاته‌ و بنه‌مای ئه‌م حیکایه‌تانه‌ دیاری بکه‌ن. که‌سانێکی وه‌کوو پڕاپ، ئێشتراوس، گرێماس و... له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا خاوه‌ن تیۆری و مودێلی تایبه‌ت به‌ خۆیانن.


کێ زاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ له‌و باره‌گا نوورانییه ‌بکۆڵێته‌وه‌‌ و بڵێ ئه‌و نما و ڕواڵه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه‌تی، ده‌سكاری وەستا خەسرەوه‌. کێ ده‌توانێ به‌ بنجوبناوانی ئه‌و باسه‌دا بڕواته‌ خوارێ و بڵێ وه‌ستا خه‌ڵکی شاری کرماشان بوو. له‌ دانانه‌وه‌ و چاککردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و دووکان و بازاڕه‌ کۆنه‌کان له‌سه‌ر شێوازی پێشووی خۆیان پسپۆڕ و لێهاتوو بوو



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved