11/4/2020 08:19 PM

پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای باسكه‌ دواخرا

یه‌كێتیی تۆپی باسكه‌ی جیهان به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی پاڵه‌وانێتی وڵاتانی ئه‌وروپای بۆ یاری باسكه‌ دواخست.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانی یه‌كێتی باسكه‌ی ئه‌وروپا هاتووه‌، به‌هۆی بوونی ئۆڵۆمپیاده‌وه‌ بریاردراوه‌ یارییه‌كانی ئه‌وروپا  بۆ باسكه‌ی پیاوان له‌ ساڵی 2021 وه‌ بۆ ساڵی 2022 دوابخرێت.

بڕیاربوو پاڵه‌وانێتی به‌ هاوبه‌شی چوار وڵات له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیاو چیك و ئیتاڵیاو جۆرجیا به‌ڕێوه‌بچێت.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved