12/4/2020 02:54 PM

مۆرینیۆ و پاریس سانت جێرمان

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، هەوڵدەدات لەوادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی پاریس سانت جێرمان کەلێنی بەرگری پێکهاتەکانی پڕبکاتەوە.
ماڵپەڕی “٩٠ سپۆرت”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا گریبەستی "تۆماس مونێ"ـی بەرگریکاری بەلجیکی یانەی پاریس سانت جێرمان کۆتاییدێت. تا ئەم ساتەش ئیدارەی یانە فەرەنسییەکە نەیانتوانیوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا سەرکەوتووبن. ئەوەش ئەو کەلێنەیە کە جوزێ مۆرینیۆ دەیەوێت لەوێوە دەست بە گفتوگۆکردن بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکە بکات.
لەم وەرزەدا "سێر ئۆرێ"ـی بەرگریکاری یانەی تۆتنهام چەندین هەڵەی کردووە و بەهۆیەوە متمانەی مۆرینیۆی لەدەستداوە. ڕاهێنەرەکە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بەرگریکارێکی باڵی ڕاست بە کوالیتی بەرز دەستەبەر بکات و ئەو یاریزانەش کە دیاریکردووە تۆماس مونێیە.
لەم وەرزەدا مونێ لە 27 یارییدا بەشداری کردووە کە پێنجیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان بوون و وەک یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەی "تۆماس توخێل" خۆی ناساندووە و ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات.
لەدوای چوار ساڵ یاریکردن بۆ پاریس سانت جێرمان، پێناچێت بەرگریکارە ڕاستەکەی بەلجیکا لە خولی فەرەنسا بەردەوامبێت، بێگومان هەڵبژاردەی یانەی تۆتنهام باشترین هەڵبژاردەدەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی لە لیگی بەریتانیا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved