12/4/2020 02:55 PM

چەند نیشانەی ئۆتیزم لە مناڵاندا

ئەو مناڵانەی تووشی ئۆتیزم بوون، هاوشێوەی هاوتەمەنەکانی خۆیان بیر ناکەنەوە، هاوشێوەی ئەوان قسە ناکەن و هاوشێوەی ئەوان هەڵسوکەوت ناکەن. ئەوان زۆر جار نوقمی جیهانی خۆیان دەبن و زۆرتر حەزیان لە جووڵاندنی دستیانە تا یاری کردن لەگەڵ مناڵان و پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە. ئەمانە لەڕاستیدا کۆنیشانەی نەخۆشی "ئۆتیزم"ـن کە بە ئاڵۆزی لە توانایی پەیوەندی کەلامییەوە خۆی دەردەخات. تێگەیشتن لەوەی کە ئەم جۆرە مناڵانە حەز بە چ خواردنێک ئەکەن، خۆشحاڵن یا خۆشحاڵ نین زۆر ئەستەمە. نیشانەکانی ئۆتیزم بەگشتی لە تەمەنی 6 بۆ 12 مانگانەوە دەردەکەون. ئەم رووداوە کاتێک روو ئەدات کە دایک و  باوک یا ئەو کەسانە کە لەگەڵ مناڵەکە پەیوەندییان هەیە تێدەگەن کە ئەم مناڵە لەهەندێک بواردا پێشکەوتی نییە. بۆ نموونە کاتێک روخسارێکی نوێ دەبینێ سەرنجی ناداتێ، هیچ دژکردەوەتەکی بۆ دەنگە بەرزەکان نییە، هیچ دژکردوەیەکی بۆ سۆزی دایک و باوکی نییە.
لەدرێژەدا لەگەڵ سەردێڕی بەشێکی دیکە لە نیشانەکانی ئۆتیزم ئاشنا ئەبین

*لێکدانەوەی هەستەکانیان ئەستەمە
*کارەکانیان رۆتین و دووپاتەیە
*دژکردەوکانیان زۆر نەگونجاوە، یان زۆرە یان کەمە
*قسەکردن و تێگەیشتنی زمانی بۆ ئەم مناڵانە ئەستەمە
*حەز دەکەن پەیوەندییەکانیان بە قسە کردن نەبێت(کەلامی نەبێت)
*روخساری کەسەکان بەباشی لێکناکەنەوە

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved