13/4/2020 03:03 PM

ناسا کۆپتەرێک رەوانەی مەریخ ئەکات

ناسا خەریکی ئامادەکارییە بۆ رەوانەی کردنی کۆپتەرێک بۆ مەریخ. ئەم کۆپتەرە کە کێشەکەی 1 کیلۆ و 800 گرامە بە وزەی خۆر ئیش ئەکات و لەسەر هەسارەی سوور(مەریخ) ئەفڕێت.
ئەم کۆپتەرە کە بە مەبەستی توێژینەوە بەکاردێت، پێشکەوتووترین رۆبۆتێکە کە ئەندازیارانی ناسا تا ئیستا بۆ توێژینەوە سەبارەت بە مەریخ دروستیان کردووە و بەهۆی کەرەسە بەهێزانەی لەسەری جێگیر کراوە بڕیارە زانیاری زیاتر سەبارەت بە هەسارەی دراوسێمان بدات بە زانایان.
ئەم کۆپتەرە بەشێکی گرنگە لە پرۆژی مەریخی 2020 و لە ئەگەری سەرکەوتنەدا، مرۆڤ بۆ یەکەم جارە کە دەتوانێ لە زەوییەوە کۆپتەرێک لە هەسارەی مەریخ کۆنتڕۆڵ بکات. پاش ئەوەی کۆپتەرەکە گەیشتە مەریخ، نزیکەی 100 مەتر بە دەور و پشتی خۆیدا ئەسووڕێتەوە بۆ ئەوەی هەندێک زانیاری سەرەتایی دەستەبەر بکات و پاشان دەفڕێت. تاقیگەی  JPL لەم بارەوە دەڵێ: "کۆپتەرەکە تا ئەو کاتەی دەگاتە مەریخ لەو وزەیە کەڵک وەردەگرێت کە پێشتر بۆی دابین کراوە و پاشان وزەی خۆر بەکاردێنێت.
ئەم باڵندە رۆبۆتیکە ئەتوانێ تا 4 مەتر بەرز بێتەوە و بفرێت. ئەم کۆپتەرە جگە لە فڕین هیچ سیستەمێکی بۆ دابین نەکراوە کە بتوانێ بارودۆخی مەریخ بە وردی تاوتوێ بکات و نموونە هەڵگرێتەوە. لەڕاستیدا مەبەستی ناسا لە رەوانەکردنی ئەم کۆپتەرە ئەوەیە کە دڵنیا بێت ئەتوانێ لێرەوە کۆنتڕۆڵی رۆبۆتێک بکات لە رەوانەی مەریخی ئەکات و سەرکەوتن لەم قۆناغەدا ئەتوانێ هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ کارەکانی دیکەیان.

 

سەرچاوە: bgr

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved