13/4/2020 03:06 PM

چۆنیەتی ئارامکردنەوەی کەسێکی نائارام

تەوژمی شڵەژان و ترس (سەدمە) Panic Attack دۆخێکی دەروونیە کە کەسێک لەکاتێکی دیاریکراودا بەهۆی ترسێکی زۆر و لە ڕادەبەدەر یاخود پەستانێکی دەروونی و سۆزداری تووندەوە توشی دەبێت، کەسەکە دڵی تەنگ دەبێت. لێدانی دڵی زیاد دەکات، تەنگەنەفەس دەبێت، هەست بە گێژخواردن دەکات. لە دەێژەدا ئاماژە بە چەند رێکار دەکەین کە ئەتوانن لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا بەکاری بهێنن.

-ئەوەی لە هەمووی گرنگترە ئەوەیە کە پێویستە تۆ بە ئارامی بمێنیتەوە و کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت و تۆش بەهۆی ئەوەوە نەشڵەژێیت
-نابێت لەو کاتەدا پێچەوانەی سۆزەکانی ئەو بجوڵێتیتەوە و پێی بڵێت کە بۆچی وادەکات و کارێکی هەڵە دەکات، بەڵکوو هەوڵی دڵنەواییکردن بدە
-ڕێگەی پێبدە قسەبکات و ئەوەی لە دڵیدایە دەری ببڕێت و پرسیاری لێبکە، دواتریش بە باشی گوێی لێبگرە
-داوای لێبکە هەناسەی قوڵ هەڵبمژێت و خۆشت لەگەڵیدا هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە
-بەبیری بهێنەرەوە کە ئەم دۆخەی تێیدایە کاتییە و هەر تێدەپەڕێت و پێویستە خۆڕاگر بێت
-هەوڵبدە بابەتی دیکەی لەگەڵدا بکەیتەوە و بابەتە سەرەکیەکەی لەبیر ببەیتەوە

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved