14/4/2020 03:31 PM

هەرگیز ئەم رستانە بە مناڵەکەت مەڵێ

شێوەی قسەکردنی ئێمە لەگەڵ مناڵەکانمان کاریگەری لەسەر روانگە و بیروبۆچوونەکانی بەنیسبەت جیهانەوە هەیە. کەوابوو باشترین کار ئەوەیە کە بە گونجاوترین شێوە قسەیان لەگەل بکەین بۆ ئەوەی تێبگەن کە پشتیوانێکی باشین بۆیان و خۆشمان دەوێن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند رستە و قسە ئاشنا ئەبین کە واباشە بە مناڵەکەمانی نەڵێین، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر جۆری برکردنەوەیان ئەبێت.

نابێ بگریت
کاتێک بە مناڵ ئەڵێین مەگری واتە بەشێوەی ناراستەوخۆ پێی رادەگەیەنین کە سەبارەت بە هەستەکانی تووشی هەڵە بووە. باشتر وایە بڵێین: "بۆ ئەگریت؟ چی رووی داوە؟". هەڵبەت ئەبێ بە نەرم و نیانی ئەم پرسیارانەی لێ بکەین.

ئەبێ 100 جار لێت دووبارە کەمەوە؟

ئەم رستەیە لە جیهانی پەروەردەی مناڵدا مێژوویەکی زۆری هەیە و بەداخەوە شێوازێکی باش نییە. ئەم رستەیە لەداهاتوودا متمانەبوخۆیی مناڵ تووشی کێشە ئەکات، ئەتوانی رستەیەکی لەم چەشنە بەکاربێنیت: "پێشتریش پێم گوتووی، تکایە..."

بێ ئیزنی من هیچ کارێک ئەنجام مەدە
ئەم رستەیە هەڕەشە و گوشارێکی زۆری پێوە دیارە. بەکارهێنانی ترس و تۆقاندن بۆ پەروەردەی مناڵ، هەڵسوکەوتێکی ناتەندروستە و درەنجامی ناخۆشی لێدەکەوێتەوە. ئەتوانی پێی بڵێیت: "تکایە ئەم کارە ئەنجام بدە، چونکە...".

سەیری کوڕ/ کچی فڵانە کەس بکە!
مناڵ بەهۆی ئەو رۆحە هەستیار و بێ خەوشەی کە هەیەتی هەرگیز حەز ناکات لەگەڵ کەسێکی دیکە هەڵیسەنگێنیت. دیارە ئەم رەفتارە بۆ کەسی گەورەساڵیش هەر ناخۆشە. بەڵام مناڵ تێگەیشتنەکانی هێشتا لەلایەن فەزای دەرەوە نەشێوێندراوە هەر بۆیە بەم رەفتارە زۆر تێک ئەچێت. باشترین رێگا ئەوەیە کە لەجیاتی هەڵسەنگاندن، بە قسەکردن کێشەکان چارەسەر بکەیت لەگەڵ مناڵەکەت.

 

سەرچاوە: parent24

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved