14/4/2020 03:33 PM

ئینستاگرام سەرلەنوێ IGTV دیزاین دەکاتەوە

هەر وەک دەزانین پلەتفۆرمی IGTV کە ساڵی 2018 لەلایەن ئینستاگرامەوە پێشکەش کرا، نەیتوانی ببێت بە پلەتفۆرمێکی ڤیدیۆیی سەرکەوتوو. ئێستا ئینستاگرام بەتەمایە ئاپڵیکەیشنی IGTV سەرلەونوێ دیزاین بکاتەوە.
لە دیزاینە نوێیەکەیدا، کاتێک بۆ یەکەم جار ئاپڵیکەیشنەنە ئەکەیتەوە، گرنگترین ئاڵوگۆڕێک کە دێتە بەرچاو هێڵێکە کە لەخوارەوەی ئاپڵیکەیشنەکەدا هەیە. لاپەڕەی سەرەکی ئەم ئاپڵیکەیشنە هاوشێوەی ئینستاگرامە و بەشی "گەڕان/ Serch"ـیش بۆ دابینکراوە بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجی بەکارهێنەران رابکێشێت. لە دیزاینەکەی پێشوودا، IGTV زیاتر ئەو ڤیدیۆیانەی ئەخستە روو کە زۆر بیندراون یان خاوەنی پەیجەکە کەسێکی زۆر بەناوبانگ بوایە.
ئینستاگرام سەبارەت بە ئۆپدەیتی نوێی شێوەی ستۆری/ Story کردنی ڤیدیۆ لە IGTVـدا ئەڵێ: "هەر وەکو پێشوو، بەکارهێنەران ئەتوانن ڤیدیۆکانی IGTV لە بەشی ستۆری ئینستاگرامدا بڵاوبکەنەوە؛ بەڵام لەجیاتی ئەوەی سەرجەم ڤیدیۆکە نیشان بدات تەنها 15 چرکەی لە ستۆرییەکەدا بڵاوئەبێتەوە و بۆ بینینی درێژەی ڤیدیۆکە ئەبێ بڕۆیتە ناو IGTVـیەوە." مەبەست لەو کارەش ئەوەیە کە بەکارهێنەران زیاتر سەردانی IGTV بکەین.
پێدەچێ ئەم مەجالەی ئینستاگرام هەوڵی بۆ ئەدات هەر وەکو رابردوو بەکارهێنەری کەم بێت. ئەم کۆمپانیایە سەرەتا لۆگۆی IGTV لە ئاپڵیکەیشنەکەی خۆی سڕییەوە و پاشان روون بۆوە کە هۆکاری ئەم سڕینەوەیە کەمی بەکارهێنەران بووە.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved