14/4/2020 04:19 PM

ئایا دەمامک رێگری لە کۆرۆنا ئەکات؟

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەرانسەری جیهاندا کۆمەڵێک کاڵای پزیشکی کە پێشتر زۆر بە کەمی بەکارمان ئەهێنا، ئێستا لە نانی شەو فەڕزترە بۆمان. یەک لەم کاڵایانە دەماکە. بەڵام توێژەران لەسەر ئەوەیکە ئایا دەمانک بەڕاستی رێگری لە تووشبوون و بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا دەکات یان نا، یەکلانەبوونەتەوە.
زانایانی پزیشکی هەر لە سەرەتاوە داوایان لە خەڵک کرد کە دەمامک بەکار مەهێنن، چونکە جگە لەوەی هیچ سوودێکی نییە، ئەو دەمامکانەی بەرهەمهاتوون تەنها بەشی کادری پزیشکی ناو نەخۆشخانەکان ئەکات و گوتیان دەمامک تەنها بۆ کەسانێکە کە تووشبوون و بۆ رێگری لە بڵابوونەوەی ئەبێ بەکاری بهێنن.
خەڵک لە سەرەتاوە ئەم رێنماییەیان جێبەجێ کرد تا ئەوەیکە ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، دەمامکی پەڕۆ بەکاربهێنن. بەم حاڵەوە هێشتا پرسیارێکی گرنگ بێ وڵام ماوەتەوە: ئایا دەمامکی پەڕۆ یان دەمامکی پزیشکی هیچ رۆڵێکیان لە رێگریکردن لە کۆرۆنا هەیە؟
لەم دواییانەدا دوو وتاری زانستی لە گۆڤارەکانی "Nature Medicine" و "َAnnals of Internet Medicine" بڵاوبوونەتەوە. وتاری یەکەم باس لەوە ئەکات کە دەمامک هیچ سوودێکی نییە و ئەم ڤایرۆسە تەنانەت بە دەمامکیشەوە ئەگوازرێتەوە. وتاری دووهەم کە بە بەشداری 400 کەس ئەنجام درا ئەوەمان پێ دەڵێ کە دەماک رێگری ئەکات لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکان.
ئەگەرچی وتاری دووهەم هانمان ئەدات بۆ ئەوەی دەمامک بەکاربێنین، بەڵام هێشتاش باشترین رێگا بۆ دەربازبوون لەم نەخۆشییە بریتین لە: کەرەنتینە، پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی و پابەندبوون بە رێنماییەکان.

 

سەرچاوە: livescience

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved