14/4/2020 10:30 PM

راگرتنی یارییه‌كانی خولی نایابی عيراق درێژده‌كرێته‌وه‌

یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا ماوه‌ی دواخستنی یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی عێراق به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ درێژبكاته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتییه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته‌كان كراوه‌و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی عێراق و ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن فیفاوه‌ له‌باره‌ی یارییه‌كانه‌وه‌ نێردراوه‌، بڕیاردرا كه‌ ماوه‌ی دواخستنی یارییه‌كان تا 30ی ئه‌م مانگه‌ درێژبكرێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ وه‌ستانی یارییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌لامه‌تی وه‌رزشكاران و هانده‌رانه‌ بۆ وه‌رگرتنی دوایین رێنماییه‌كانیش چاوه‌ڕێی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رهاتو مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ما، ئه‌وكات یارییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

خاك - هه‌رێز جه‌مال




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved