ساڵی 2019 رێكخراوی یۆنسكۆ شاری سلێمانی خسته ناو تۆڕی ئه‌و شارانه‌ی جیهان كه له‌رووی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه داهێنانیان كردووه‌و بۆته ناوه‌ندێكی رۆشنبیری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمه‌كه. هه‌ر له‌و چوراچێوه‌یه‌شدا شاری سلێمانی سوودی له‌و پێگه‌یه‌ی خۆی وه‌رگرتووه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردووه به ناونیشانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر باشترین هاوڕێ و باشترین چاره‌سه‌ریشه، بۆ هاندانی خه‌ڵكی كه له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه وه‌ك رێوشوێنێكی خۆپارێزی له كۆرۆنا، ئه‌ویش به پێدانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كان به نه‌خۆشانی كۆرۆنا تا له‌كاتی مانه‌وه‌یان له ماڵه‌كانیان و له نه‌خۆشخانه بیكه‌نه هاوڕێ و هاوده‌می خۆیان. ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌نگدانه‌وه‌ی له چه‌ندین شاری تری جیهانیش هه‌بووه، له‌وانه شاری (دێربان) له ئه‌فریقای باشور‌و شاری مڵبۆرن له ئوسترالیا‌و ئۆلیانۆفسك له روسیا‌و ئۆبیدۆس له پورتوگال و ئۆدیسیا له ئۆكراین و ئه‌وانیش ده‌ستپێشخه‌ری هاوشێوه‌یان كردووه. هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌شدا كاره ئه‌ده‌بیه‌كان له گروپێكی ئۆنڵایندا كۆده‌كرێنه‌وه به ناونیشانی (بایه‌خدان به كه‌سانی تر مافێكه له مافه‌كانی مرۆڤ) و له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه له‌نێوان ئه‌و شارانه‌دا ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure