15/4/2020 03:34 PM

ریاڵ مەدرید چاوی لە یاریزانەکانی پاریس سانت جێرمانە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستی بە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک کردووە و چوار لە یاریزانە داواکراوەکانی بەهەمان شێووە لەلایەن یانەی پاریس سانت جێرمانەوە داواکراوە.
ماڵپەڕی "دیفێنسا سەنتڕاڵ"ـی ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کردووە، کاربەدەستانی ئەم یانەیە هەوڵەکانیان بۆ هێنانی چەند یاریزانێک بۆ ریزەکانیان دەستپێکردووە و دانوستانیان بۆ گواستنەوەیان پێکهێناوە.
هەوڵی یانە ئیسپانییەکە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی بەرگری باڵی ڕاست و ناوەندکاری بەرگرییە، بەوپێیەی یانەکە تەنها خاوەنی کاسیمێرۆی بەرازیلییە و ئەو یاریزانەش ناکرێت لەهەموو وەرزێکدا بەڕێژەی لەسەدا ٩٦ـی ڕووبەرووبونەوەکان بەشداری بکات.
پێرێز و هاوەڵانی ناوەکانی ئیدواردۆ کاماڤینگا (لیل)، نگۆلۆ کانتی (چێڵسی)، پۆل پۆگبا (مانچستەر یونایتد)، تۆنالی (بریشیا) و میلینکۆڤیچ ساڤیچ (لازیۆ)یان دەستنیشانکردووە وەک ئەگەرە سەرەکی و شوێنگرەوەکان.
دیفێنسا دووپاتیدەکاتەوە، چوار لە یاریزانە داواکراوەکان بەهەمان شێوە لەلایەن یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسییەوە داواکراون.
ناسڕ خلێفی و سەرمایەدارانی قەتەر دەیانەوێت لەدوای ماڵئاواییکردنی ئەستێرەکانیان لە نمونەی کاڤانی و تیاگۆ سیلڤا و مونێ و کۆرزاوا و نایمار پێگەکانیان بە ئامانجەکانی ڕیاڵ مەدرید پڕبکەنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved