17/4/2020 09:34 AM

نرخی ڤێنتیلاتۆرەکەی ژەنەڕاڵ مۆتۆرز

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-19 لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، حکومەت بڕیاری داوە لە توانستی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلسازی بۆ بەرهەم هێنانی ڤێنتیلاتۆر یان هەمان دەزگای هەناسەی دەسکرد و کەرەسەی پزیشکی دیکە کەڵک وەربگرێت. ژەنەڕاڵ مۆتۆرز یەکێک لەم کۆمپانیانەیە کە ئەم ئەرکەی خستۆتە ئەستۆ و سەرقاڵی بەهەمهێنانی ڤێنتیلاتۆرە.
هەفتەی رابردوو کابینەی ترامپ بە واژۆکردنی گرێبەستێکی  ملیۆن دۆلاری لەگەڵ ژەنەڕاڵ مۆتۆرز، رایگەیاند ئەم کۆمپانیایە تا مانگی پێنج 30هەزار دانە لەم دەزگایە بەرهەم دێنێت و ئاراستەی بنکەی پزیشکییەکانی دەکات. بەڵام بە تاوتوێکردنێکی ئاسایی دەردەکەوێ کە دروستکردنی هەر کام لەم دەزگایانە نزیکەی 16هەزار دۆلاری خەرج دەبێت. ئەوە لەحاڵێکدایە کە نرخی شۆڤەرلتێکی سپارک 13,220 دۆلارە! لەوانەیە لاتان وابێ ئەم نرخە زۆرە، بەڵام لە ڤێنتیلاتۆرەکانی ناو بازاڕ کە نرخەکەیان 50هەزار دۆلارە زۆر هەرزانترە.
ژەنەڕاڵ مۆتۆرز تا کۆتایی مانگی شەش دەبێ 6000 دانە لەم دەزگایە بەرهەم بهێنێت. بەڵام ئەم کۆمپانیایە بۆ ئەم مەبەستە رووبەڕویی کۆمەڵێک کێشە بۆتەوە، بۆ نموونە: نەبوونی کەسانی پسپۆڕ، نەبوونی هێڵی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمات و هەروەها کەمی کات بۆ راهێنانی کرێکاری پرۆفیشناڵ.
ئەم ڤێنتیلاتۆرانەی کە ژەنەڕاڵ مۆتۆرز دروستی دەکات بەنیسبەت ڤێنتیلاتۆرەلانی ناو بازاڕ زۆر پێشکەوتوو نین، بەڵام لەکاتی قەیران و دۆخی نەخوازراودا بەکاردێن و کێشەیان نییە.

 

سەرچاوە: carscoops

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved