17/4/2020 12:35 PM

نەفرەت و ئەوین


نەفرەت و ئەوین، فیلمی ماچێكی نامرۆیانە
كارەكتەری سەرەكی ئەم فیلمە كچێكە بە ناوی سای كە شەیتانەكە چووەتە نێو رۆحییەوە و ئازاری دەدات. لە جەستەی سای دا نەفرەتی كراسوی دەردەكەوێت. سای كچێكی بچووكە كە بەردەوام خوێنی كراسوی هەڵدەهێنێتەوە و جەستەی دەگۆڕێ بۆ وەحشێكی ترسناك. كە خەڵكی گوندەكە لە ترسا هەوڵی كوشتنی دەدەن، بەڵام باوكی بەرگریی لێ دەكات، لەگەڵ ئەو كوڕەی كە خۆشیدەوێت، كە لە فیلمەكەكەدا ناوی” نوی” نوی سای زۆر خۆشدەوێت، بەردەوام هەوڵ دەدات رزگاری بكات، گەرچی بەو نهێنییە دەزانێ كە سای بووە بەوەحش، بەڵام خۆشیدەوێت و تادوا سات هەوڵ دەدات رزگاری بكات لە دەست خەڵكی گوندەكە.
رووداوەكانی ئەم فیلمە لە گوندێكی دوورە دەستدا روودەدەن، چیرۆكی كچێكی هەرزەكاری سادەیە، باسی ژیانی سادەی گوندێك دەكات لە تایلاند لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم سەرەتا دۆخەكە ئاساییە، بەڵام دواتر كچەكە بۆی دەردەكەوێت نەفرینی لێكراوە لەلایەن خراپەكارێكەوە، لێرەوە فیلمەكە دەچێتەكەشێكی ترسناك و فانتازییەوە. ئەو كچە لە شەواندا سەری لەلاشەی جیادەبێته وە دۆخێكی ترسناك دروست دەبێ. گوندەكەش لەبەردەم هەڕەشەیەكی ترسێكی كوشندەدایە. گوندنشینەكان هەست بە ترس دەكەن كاتێك ئاژەڵەكانیان دەكوژرێن و بكوژەكە دیار نییە، هەر لەو كاتەشەوەیە ئەو خراپەكارە دەست دەكات بە ڕاوكردن.
فەزای فیلمەكە ترس و تۆقە لە گوندێكدا، دیمەنی تاریكی بەسەر فیلمەكەدا زاڵە ئەمەش یەكێكە لە مەرجەكانی فیلمی ترسناك، لەگەڵ بوونی خوڕافەیەكی ترسناك، كە بەردەوام شەبەحێكی ترسناك بەئاسمانی گوندەكەدا دەگەڕێ. لەگەڵ ئەو دیمەنە ترسناكانەی لە فیلمەكەدا هەیە هاوكات فیلمێكی رۆمانسییە، كچی تاین دوای ئەوەی تووشی ئەو دۆخە مەترسیدارە دەبێ، ئەو كوڕەی خۆشی دەوێت بەردەوام لە هەوڵی رزگاركردنیدایە، بەڵام لە كۆتاییدا لەدەستی دەدات، گوندییەكان كاتێ دەزانن ئەو كچە نەفرینی لێكراوە، هەوڵ دەدەن بیكوژن، كوڕەكەش دەیەوێت رزگاری بكات، لە دواین ساتدا كچەكە لە لایەن گوندییەكانەوە دەكوژرێ.
فیلمەكە پەیوەستە بە حیكایەتێكی ترسناكی تایلەندییەوە كە زۆر بەناوبانگە، ئەوش “كراسۆ یان ئەهریمەنە.” بەڵام لەپاڵ ئەو كەشە ترسناكەدا وێنەی سروشتی جوانی تایلاند دەبینین، دیمەنی دارستانەكانی ئەو وڵاتە.

ئەم فیلمە شەڕی ئەهریمەن و ئاهورامزادیە، شەڕی خراپە و چاكەیە. كەشێكی خوڕافی زاڵە بەسەر فیلمەكەدا. بابەتی واقیعی بوونی گوندێكی كۆری و زەمەنی جەنگی جیهانی دووەمە و بابەتی خەیاڵیش چیرۆكی كراسۆی ترسناكە كە خەیاڵێكی ترسێنەرە هاوكات چیرۆكی ئەویندارییە كە كۆتاییەكەی بە تراژیدیا تەواو دەبێ. كە مەرگی كچەكەیە.
ئەم فیلمە كۆمەڵێك ئەكتەر رڵی تێدا دەبینن، لەوانە: فانتیرا پیپیتیاكۆرن – ئۆابنیتی ویواتتاناوارانگ – ساپۆل ئاساوامونكۆنگ. دەرهێنەری فیلمەكە: سیتیسیری مۆنگۆلسیریە.كاتی فیلمەكە 122 خولەكە و زمانی فیلمەكە تایلەندییە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved