18/4/2020 03:47 PM

کتێبی سەرەنجام

سەرەنجام ناوی پەرتووکی پیرۆزی ئایینی یارسان یاخود ئەھلی حەقە. ئەم پەرتووکە ھەموو وتووێژەکانی سوڵتان سەھاک لەگەڵ یارەکانی لە سەردەمی پردیوەر لەخۆ دەگرێت. ھێشتا نوسخەیکی تەواو لەم پەرتووکە لە چاپ نەدراوە و چەند کتێبێک لە ئێران و باشووری کوردستان چاپ کراون، بەڵام ھیچکامیان هەموو وتە پیرۆزەکانی یارسان لەخۆ ناگرن. زۆربەی دەقی نامەی سەرەنجام بە گۆرانیییە، بەڵام چەن دێڕی سۆرانیشی تێدایە.
هەروەها یارسانەکانی ئازەربایجان هەندێک کەلامی پیرۆزیان هەیە بە زمانی تورکی کە بە بەشێک لەم کتێبە دێتە ئەژمار. کتێبی سەرەنجام تا ئێستا بە تەواوی نەکراوە بە فارسی و ئینگلیزی، بەڵام لەلایەن نووسەرێکی کرماشانی بە ناوی "محەمەد موکری"ـییەوە کراوەتە فەڕەنسی و لە پاریس چاپ بووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved