19/4/2020 12:10 PM

کێشەکانی بەرشەلۆنە لە باڵی بەرگریدا

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەو ئاستە ڕازی نین کە "جونیۆر فێرپۆ"ـی بەرگریکاری یەدەگی یانەکەیان پێشکەشی دەکات، ئەگەر زۆرە ئەم یاریزانە بفرۆشن و یاریزانێکی دیکە بگوێزنەوە ڕیزەکانیان.
ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، جونیۆر فێرپۆ کاتێک لە یانەی "ریاڵ بیتیس"ـەوە دابینکراوە بۆ ئەو ئامانجە بووە کە بەرەوڕووی جۆردی ئەلبای ئیسپانی ببێتەوە لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ، بەڵام ئەم لاوە ئەسمەرە بەپێچەوانەوە نەیتوانیوە ململانێی وەرزشیی دروست بکات و سودێکی ئەوتۆی نەبووە.
لێرەوە بەرپرسانی یانەی بەشەلۆنە بیریان لەوەکردووەتەوە فێرپۆ بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن کە یانەکانی ڕۆما و ئینتەرمیلانی ئیتاڵیین.
لەبەرامبەریشدا خواستیان لەسەر نیکۆلاس تاگلیافیگۆی بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام زیادیکردووە.
تاگلیافیکۆ لە هاوینی 2019 نزیکبوو بەبڕی 25 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات، بەڵام یانەی ئەیاکس ئەمستەردام بەهۆی فرۆشتنی دی لیخت و دی یۆنگەوە ناچاربوو گواستنەوەکە ڕابگرێت.
موندۆ نوسیویەتی، گواستنەوەی تاگلیافیکۆی 27 ساڵ بەنرخێکی کەمتر لە 15 ملیۆن یورۆ لەم وەرزەدا ئەگەرێکی بەهێزە و بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەکە دەکەنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved