20/4/2020 02:00 PM

فابرێگاس: میسی هەرگیز لە بەرشەلۆنە جیا نابێتەوە

سێسک فابریگاس دەڵێ سەرەڕای کێشەی نێوان میسی و یانەی بەرشەلۆنە، ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە تا کاتی خانەنشینی ئەم یانە جێناهێڵێت. میسی لە تەمەنی 13 ساڵانەوە پەیوەست بووە بە ریزەکانی بەرشەلۆنەوە، بەڵام لەم دواییانەدا ئەم یاریزانە بەناوبانگەی جیهان تۆپی پێ لەگەڵ یانەکەی تووشی هەندێک کێشە هاتووە و هەر بۆیە سەبارەت بە داهاتووی میسی کۆمەڵێک دەنگۆ دروست بووە. 
فابرێگاس کە پێشتر لە بەرشەلۆنەدا لەگەڵ میسی هاوکار بوون لە گفتوگۆیەکدا باس لەوە دەکا کە هیچ گومانی نییە کە میسی بەرشەلۆنە جێناهێڵێت. فابرێگاس لەدرێژەدا گوتوویەتی: "من لەگەڵ میسی قسە ئەکەم و ئەزانم کە ئەو هەمیشە بەتەمای ئەوەی بووە کە بە جلوبەرگی بەرشەلۆنەوە خۆی خانەنشین بکات."
ئەم یاریزانە ئیسپانییە لەکۆتاییدا گوتی: "لە هەموو یانەیەکدا هەموو جۆرە رووداوێک روو ئەدات بەڵام من بەتەواوی دڵنیام کە میسی تەمەنی پرۆفیشناڵی خۆی لە بەرشەلۆنەدا کۆتایی پێ دێنێت."

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved