20/4/2020 02:06 PM

کاریگەریی پەیوەندیی هەڵە لەسەر سیستەمی خۆراک

ئەو کەسانەی پەیوەندی هەڵە و ناجێگریان لەگەڵ کەسەکان هەیە، پاش ماوەیەک سیستەمی خواردنیان ئەشێوێت. ئەوە لەحاڵێکدایە لە پێشتر هەموو جۆرە خۆراکێکیان بە بێ کێشە ئەخوارد. هۆکاری ئەم بابەتە ئەگەڕێتەوە بۆ بوونی سترێس و دڵەڕاکە و بەرهەمهاتنی هۆرمۆنەکانی کۆتریزۆل و ئادرناڵین.
هەست بە سترێس دژکردەوە سروشتی مرۆڤە بەرامبەر بە هەڕەشە دەرەکییەکان. لەم حاڵەتەدا رێژەی هەندێک لە هۆرمۆنەکان بەرز ئەبیتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر تووشی مەترسی بووین بتوانین بە ئاسانی لەگەڵیان رووبەڕوو بینەوە. بەڵام ئەگەر ئەم هۆرمۆنانه بەرهەم بێن و هیچ کەڵکێکیان نەبێت، لەوانەیە هێرش بکەنە سەر خانەکانی جەستە.
تەنانەت پاش کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکی هەڵە لەوانەی ماوەیەکی پێبچێت تا زەین و جەستە خۆیان نۆژەن بکەنەوە و ئەو زیان و سەدەمانە چارەسەر بن. پاش ئەوەی پەیوەندییەکە کۆتایی هات ئەبێ بەردەوام لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خۆڕاگری و تەحەمولی خۆتان ئیش بکەن بۆ ئەوەی تەندروستی جەستەیی و دەروونیتان بەباشی جێگیر بێتەوە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved