20/4/2020 10:15 PM

كۆرێك بە لایڤ بۆ یادی رۆژنامەگەری

سەعات 8ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21-4-2020 لە یادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا ساڵۆنی كوردستانی نوێ لەژێر ناونیشانی (دیاردەی گروپەكانی واتس ئەپ و حزبایەتی و گەلەكۆمەكییە سیاسییەكان) كۆڕێك بۆ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازدەكات.

بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە كۆڕەكە بە لایڤ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بلاودەكرێتەوە.

رۆژی 22ی نیسانی هەموو ساڵێك یادی رۆژنامەگەری كوردی دەكرێتەوە چونكە، لە 22ی نیسانی ساڵی 8189دا یەكەم رۆژنامە بە زمانی كوردی بەناوی رۆژنامەی كوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان، كەسایەتی دیاری بنەماڵەی بەدرخانییەكان چاپ و بڵاوكرایەوە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved