21/4/2020 02:38 PM

نرخی نەوت چۆناوچۆن سەروخوار دەکات؟

رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ژێر سفر دابەزی و بە واتایەکی دیکە نرخی نەوت نیگەتیڤ بوو. هەڵبەت ئەم رووداوە تەنیا بۆ "وێست تەکساس" روویدا و لە بازاڕەکانی دیکە ئەم دابەزینە لەنەکاوەمان نەبینی. بەڵام پرسیار ئەەوەیە "نیگەتیڤ بوونی نرخی نەوت چییە؟" لەدرێژەدا بەکورتی وڵامی ئەم پرسیارە ئەدەینەوە.
کاتێک نەوت لە دڵی زەوییەوە دەردەهێندرێت، ئەبێ بۆ کۆگاکردن و گواستنەوەی پارە سەرف بکرێت. ئەم پارە سەرفکردنە لەهەندێک لە بەشەکانی ئەمریکا بەنیسبەت وڵاتێکی وەکو سعودیا ئاستێکی زیاتری هەیە و هەر بۆیە نرخی نەوتی ئۆپێک یان ئێران هەر لە سەرووی سفر دۆلارەوە مامەڵەی پێ ئەکرێت. کاتێک نرخی نەوت دادەبەزێت، بەرهەمهێنەران لەوانەیە توووشی زیان ببن، لەڕاستیدا ئەوان ناتوانن خەرجیی بەرهەمهێنان دابین بکەن. لەو کاتانەدا کە دۆخی بازاڕ نەگونجاوە، ئەوان ناتوانن نەوت بفرۆشن.
کاتێک داواکاری بۆ نەوت دادەبەزێت، کۆگا نەوتییەکان پڕ دەبن و بەرهەمهێنەر ناتوانێت نەوتەکەی لە جێگایەک کۆگا بکات. ئەم بابەتە لەئیستادا لە "ئۆکلاهما"، واتە ئەو جێیەی نەوتی "وێست تەکساس" ئاراستە ئەکرێت روویداوە. کڕیاران لەم ماوەیەدا نەوتی هەرزان ئەکڕن و کۆگای ئەکەن، بەڵام لەئێستادا کۆگاکان پڕ بوون و ئەوانیش ئیتر ناتوانن نەوت بکڕن و هەر بۆیە نرخی نەوت بۆ ژێر سفر دابەزیوە، واتە نیگەتیڤ بووە.
رۆژی دووشەممە واتە دوێنێ، کڕیارانی نەوت ئامادە نەبوون بە 38 دۆلار بەرمیلێک نەوت بکڕن. بەڵام بەم حاڵەوە  بە واژۆکردنی گرێبەستەکانی داهاتوو نرخی نەوت رەوتێکی پۆزەتیڤ بەخۆیەوە دەبینێ. نرخی نەوت لە مانگەکانی 6 و 7ـدا لەوانەیە بگاتە 21 بۆ 27 دۆلار و چاوەڕوان دەکرێ لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی قەیرانەکە، نرخی "ئاڵتوونی رەش" لە مانگەکانی داهاتوودا بەرز بێتەوە.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved