21/4/2020 02:41 PM

جان دۆست

جان دۆست یان ژان دۆست (Jan Dost)  نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردە. ساڵی 1965 لە کۆبانێ لەدایک بووە. لە زانکۆی حەلەب بەشی بایۆلۆژیی تەواو کردووە. لە ساڵی 2000ـەوە لەئەڵمانیا دەژی. بە شیعر دەستی بە کار کرد و یەکەمین دیوانی (قەڵای دمدم) ساڵی 1991 لە ئەڵمانیا و پاشان لە ھەمان ساڵدا لە ئەستەنبۆڵدا بڵاویکردەوە. ھەروەھا (دیوانی جان)ـی لە دوبەی و ئەستەنبۆڵ چاپکرد. چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە. وەک مەم و زینی ئەحمەدی خانی، کە ناوی ناوە (الدر الثمین فی شرح مم و زین)، بە چوار چاپ لە دیمەشق و بەیرووت و دھۆک بڵاوبووەوە، پاشان کتێبی (عادات و ڕسووماتنامەی ئەکرادییە)ـی مەلا مەحمووی بایەزیدی و ڕۆمانی (میرنامە) و دۆمانی (لابیرەنتا جنان - متاھە الجن)ـی حەسەن مەتی بۆ پڕۆژەی "الکلمه" کردوونەتە عەرەبی و لە ئەبوزەبی چاپکراون. جگە لەمانە دوو رۆمانی (مژاباد) و (مارتینی بەختەوەر) کراون بە عەرەبی. دوو ڕۆمان بە زمانی عەرەبی نووسیوە بەناوەکانی (دم عای المئذنە) و (عشیق المترجیم). ھەروەھا کۆمەڵێک شیعری سەییاب و ھەردوو ڕۆمانی (مھاباد بەر بەئۆڵەمپیادا خودێ) و (پەڕ)ـی سەلیم بەرەکاتی کردوونەتە کوردی. پاشان کتێبی (الحدیقە الناصریە)ـی لە فارسییەوە کردووەتە عەرەبی و (قاموس بدائع اللغە) ی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی و تاکو ئێستاش 10 ڕۆمانی نووسیوە کە بریتین لە:
(مژاباد) 2004
(سێ ھەنگاڤ و سێدارەک) 2007
(میرنامە) 2009
(مارتینێ بەختەوەر) 2012
(عیشقی وەرگێڕ) 2014
(زەنگەکانی رۆما) 2016
(کۆبانی) 2017
(پاسە سەوزەکە) 2018

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved