21/4/2020 11:36 PM

ده‌رهێنه‌ری تۆم و جێری كۆچی دوایی كرد

وێنه‌كێش و ده‌رهێنه‌ری كارتۆنی تۆم و جێری له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایی كرد.

ده‌رهێنه‌ر ئه‌مریكی و خاوه‌نی كارتۆنی تۆم و جێری (تشیكی چین) له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

تشیكی چین، توانی 13 زنجیره‌ی درێژ له‌ كارتۆنی تۆم و جێری به‌رهه‌مبهێنێت، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كارتۆنه‌ به‌ناوبانگه‌كان له‌ جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت و منداڵان به‌گشتی بینه‌رێكی باشی ئه‌و كارتۆنه‌ن.

ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی تشیكی چین ساڵی 1924 له‌ ئه‌مریكا له‌دایكبووه‌و به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردو دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved