122ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به دیاریكراوی له رۆژی 22ی نیسانی 1898، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له وڵاتی غه‌ریبی و دوور له خاكی نیشتمان، یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی كوردی به‌ناوی پیرۆزی (كوردستان) له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ركرد. ئیدی له‌وكاته‌وه رۆژنامه بووه مه‌یدانێكی گرنگی خه‌باتی كلتوری‌و سه‌نگه‌رێك بۆ به‌رگریكردن له ناسنامه‌ی گه‌لی كوردستان‌و پاراستنی وشه‌ی پیرۆزی كوردی. كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رده‌وامبوو، سه‌رباری گرفت‌و ئاسته‌نگه‌كان، مه‌شخه‌ڵی په‌یڤی كوردی به بڵندی راگیرا. ئێستاش له‌سایه‌ی جیهانگیری‌و شۆڕشی زانیاری‌دا، رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌ندنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و رۆڵێكی گرنگ‌و دیاری هه‌یه‌و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌ركه‌وتووه. ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئاهه‌نگی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی سازناكرێت، بۆیه لێره‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌هه‌موو ره‌نگ‌و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌كه‌ین‌و هیوای ژیانێكی شایسته‌و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. له‌ناخی دڵه‌وه سوپاسی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئازا‌و بوێرانه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی میدیا ده‌كه‌ین كه هاوشانی تیمه‌كانی ته‌ندروستی‌و پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرونادا بوون، به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی‌و پیشه‌یی هه‌واڵه‌كانیان رووماڵ كرد‌و داوایان له هاوڵاتیان كرد رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن‌و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه. له‌م بۆنه مێژووییه‌دا جه‌خت له دابینكردنی ماف‌و ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌نووسان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، داواش له رۆژنامه‌نووسانی خوشه‌ویست ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی پیشه‌یی‌و به‌پێی یاسا‌و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نووسی كاری خۆیان بكه‌ن. هه‌رله‌م بۆنه‌یه‌دا درود بۆ گیانی پاكی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌نێرین كه له‌پێناو وشه‌ی پیرۆزی كوردی گیانی خۆی به‌خشی. دووباره پیرۆزه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure