22/4/2020 04:06 PM

مباپێ یاری بۆ ریاڵ مەدرید ئەکات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بەئاڕاستەی کیلیان مباپێی فەرەنسی دەستپێکردووە و لێپرسراوی کارەکانی دەڵێت: بریکارەکەم دەیەوێت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریبکات.
وەرزی ڕابردوو یانەی شاهانە نزیکبوون لەڕێکەوتنێک بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە بەبڕی 200 ملیۆن یورۆ، بەڵام لەکۆتاییدا خواستی یاریزانەکە و یانەی پاریس سانت جێرمان لەبەردەوام بوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان کاریگەری دروستکرد.
ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، دیسانەوە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید جموجۆڵیان بەئاڕاستەی یاریزانە فەرەنسییەکە دەستپێکردۆتەوە.
یانەی پاریس سانت جێرمان هەوڵدەدات بە ئۆفەری نوێ و پێشکەشکردنی موچەی زەبەلاح گرێبەستی نێوانیان لەگەڵ یاریزانە فەرەنسییەکە نوێبکەنەوە.
لەم بارەیەشەوە ئیڤان لومی لێپرسراوی کارەکانی مباپێ بە ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ڕاگەیاندووە: "مباپی دەیەوێت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریبکات، کیلیان دەیەوێت لەگەڵ زینەدین زێدانی نمونەی ژیانی کۆببێتەوە و دڵنیاین بەو شێوەیە دەبینە باشترین ژمارە نۆی جیهان لەبواری تۆپی پێدا."
هەروەها دەڵێت: "بەشێوەیەکی ئاسایی ئەگەر باس لە گفتوگۆکان و مامەڵەی نێوان دوو یانەکە بکەین دەڵێین لەم هاوینە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات، بەڵام لەئێستادا بڕی 300 ملیۆن یورۆ بەردەست نییە."

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved