22/4/2020 04:37 PM

تایبەتمەندییە دەرمانییەکانی نەعنا

نەعنا جۆرێکە له سەوزە کە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و سودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی، دەتوانیت هەفتەی دو بۆ سێ جار بە فرێشی یان بە کوڵاوی بیخۆیت بۆ ئەوەی جەستەت لە چەندین نەخۆشی پارێزراو بێت. لەدرێژەدا بەشێک لە تایبەتمەندییە دەرمانی و سوودە تەندروستییەکانی ئەم سەوزە بە نرخە ئەخەینە روو.

_وەکو چارەسەر بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری قۆلۆن، جەستە ئارام دەکاتەوە.
_تامی نەعنا دەردراوی لیکە رژێنەکان زیاد دەکات لە دەمدا، بەدهەرسی چارەسەر دەکات و یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات.
_هەستیاری ریخۆڵە چارەسەر دەکات لە منداڵ و گەورەدا.
_ئازار و ژانی گەدە کەمدەکاتەوە.
_هەوکردنی دەم کەمدەکاتەوە بەکتریاکان لەناودەبات، دەم و ددان بەتەندروستی دەهێڵێتەوە.
_بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.
_وەکو چارەسەری بۆ خەمۆکی بەکاردەهێنرێت، بۆنەکەی یارمەتی  ئارامکردنەوەی دەرون و جەستە دەدات، فشاری دەرونی کەمدەکاتەوە، هەروەها هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین _لە جەستەدا زیاد دەکات کە بە هۆڕمۆنی دڵخۆشی ناسراوە.
_دژی شێرپەنجە دەجەنگێت، بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست، سی و پرۆستات.
_کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازار، بەتایبەتی ئازاری ماسولکەکان، سەرئێشە، ئازاری گەدە.
_نەعنای فرێش چارەسەر دڵتێکەڵهاتن دەکات و نیشانەکانی کەمدەکاتەوە.
_بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، ڤیتامین C، D، E، کەمێک ڤیتامین B، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
_یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، کاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی کێشی جەستە.
_یادەوەری بەهێزدەکات و دژی بیرچونەوەیە، خانەکانی مێشک چالاک دەکات.
_چارەسەری خێرای هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەکات، هەوکردنی قورگ و لوت و گەرو کەمدەکاتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved