25/4/2020 02:54 PM

نیشانەکانی تەمەندرێژی

ئاکارە تەندروستەکان بە تەنها نابن بەهۆی تەمەندرێژی، بەڵکو چەند نیشانەیەکی جەستە هەیە کە دەریدەخات زیاتر دەژیت و لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیەکیان دەکەین.

 گەنجتر دەردەکەویت
توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی دانیمارک ئەنجامدراوە، لەسەر 187 دوانە لە نێوان ساڵی 2001 بۆ 2013، دەرکەوت ئەو کەسانەی گەنجتر دەردەکەون، زیاتر دەژین.

رەگەزی مێ
لە توێژینەوەیە زانستییەکان دەرکەوتوە خانمان نزیکەی 6 بۆ 8 ساڵ زیاتر دەژین بە بەراورد بە پیاوان.

لەدوای 33 ساڵی منداڵت بوە
هەندێک لە توێژەرەکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو کەسانەی لەدوای 33 ساڵی منداڵیان دەبێت زیاتر دەژین، ئەمەش پەیوەندی بە سیستمی زاوزێی خانمانەوە هەیە.

قەڵەو نیت
هەتا کێشی جەستە زیاتر بێت مەترسی زیاتر بۆ سەر ژیان دەبێت، ئەو کەسانەی کێشی جەستەیان هاوسەنگە زیاتر دەژین.

چەوری ورگت نییە
ئەو کەسانەی قەڵەو نین بەڵام چەوری ورگیان هەیە، مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ هەیە کە کاریگەری هەیە لەسەر تەمەن درێژی، بۆیە ئەو کەسانەی چەوری ورگیان نییە زیاتر دەژین.

 بەباشی دەخەویت
ماوەی نوستن کاریگەری لەسەر تەمەن هەیە، ئەو کەسانەی کەمتر لە 5 بۆ 7 کاتژمێر دەخەون بەرێژەی %12 ئەگەری هەیە کەمتر بژین.

دەستە راستیت
ئەو کەسانەی دەستی راست بەکاردەهێنن، تەمەنیان درێژترە لەو کەسانەی دەستی چەپ بەکاردەهێنن.

خانمێکی باڵا بەرزیت
بەپێی توێژینەوەیەک ئەو خانمانەی باڵایان بەرزە تەمەنێکی درێژ دەژین و ئەگەری هەیە 90 ساڵ بژین، بەڵام باڵای بەرزی پیاوان هیچ پەیوەندییەکی بە تەمەن درێژییەوە نییە، هەروەها رۆژانە 60 خولەک راهێنان کردن دەبێتە هۆی تەمەن درێژی.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved