26/4/2020 03:38 PM

دەرەنجامی توێژینەوەکان بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا لەهاوینی ئەمساڵدا ئەخرێنە روو

هەر وەکو دەزانین بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆتە ئەولەویەتی یەکەمی زۆرینەی کۆمپانیا دەرمانسازەکانی جیهان و "بیل گەیتس"ـیش سەرنجێکی تابەتی خستۆتە سەر ئەم بوارە. لەم دواییانەدا دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت لە پرۆگرامی "ستیڤن کلبەر"ـدا رایگەیاندووە کە دەرەنجامی توێژینەوەکان سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەهاوینی ئەمساڵدا روون دەبنەوە.
بیل گەیتس کە لەم دواییانەدا یادداشتێکی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردۆتەوە، بە بەشداری لەم پرۆگرامەدا زانیاری زیاتر و فەرمیتری لەم بارەیەوە ئاشکرا کردووە. گەیتس لەم پرۆگرامەشدا هەر وەکو یادداشتەکەی بە گەشبینییەوە باسی لەم بابەتە کردووە.
بۆ نموونە، بەرپرسی پێشووی مایکرۆسۆفت لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە کامە کۆمپانیا بە پشتگیریی بنکەی "بیل و مێلیندا گەیتس" لە بواری بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنادا پێشەنگە، زانیاری زۆری خستۆتە بەردەستمان. دوو وڵام بۆ ئەم پرسیارە هاتنە ئاراوە کە بریتین لە: بەرهەمهێنانی دەرمان لە داهاتوویەکی نزیک و دروستکردنی ڤاکسین لە درێژماوەدا. بەگوتەی گەیتس هێشتا شێوازێکی تۆکمە بۆ ئەم مەبەستە بوونی نییە و ناکرێ حیساب بۆ ئەم بابەتە بکرێت. گەیتس لەم پرۆگرامەدا رایگەیاندووە: "ڤاکسین شێوازێکی چارەسەریی زۆر گرنگ و کاریگەرە کە ئێمە خەریکین بەرهەمی ئەهێنین. دەرەنجامی بەشێک لە توێژینەوەکان و تاقیکارییەکان لەسەر مرۆڤ دەستیان پێکردووە. پاش ئەم قۆناغە دەبێ کۆمەڵێک تاقیکاری دیکە ئەنجام بدرێت بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە."
گەیتس لە یادداشتەکەی خۆیدا باسی لە بەرهەمهێنانی گشتیی ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2021ـدا. بە بڕوای گەیتس، وڵاتە پێشکەوتووەکان دوو مانگی دیکە دەڕۆنە ناو قۆناغی دووهەمی ئەم ئەم نەخۆشییە گەشتگیرەوە. ئەگەر درەنجامی سەرەتایی ڤاکسینەکان کاریگەر بن، ئەوە دەکرێ پشت ببەستین بە پێشبینییەکانی بەرپرسی پێشووی مایکرۆسۆفت.

 

سەرچاوە: bgr

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved