27/4/2020 10:26 AM

رامیار مەحمود دوو كتێب بڵاودەكاتەوە


رامیار مەحمود شاعیر و نووسەر یەكێكە لەو دەنگانەی نێوەندی ئەدەبی كوردی، كە خاوەنی كۆمەڵێك بەرهەمە چ لەبواری شیعردا و چ لە بواری نووسینی فیكریی و ئەدەبیدا. لە نوێترین كاریدا ئەم نووسەرە دوو بەرهەمی تازەی خۆی بڵاودەكاتەوە، كە بریتین لە " لەشی ئێمە، كاتژمێر زەمەنە" و " كارلێكی هزر" 
ئەم  دوو كتێبە  كە لەم  مانگەدا  بڵاو ئەبێـتەوە،  كتێبی  یەكەمیان  بە ناوی ( لەشی  ئێمە، كاتژمێری  زەمەنە)  بریتییە   لە هەڤدە  تێكستی   ئەدەبی، نوسەر  بەكر  عەلی  پاشەكی afterword  بۆ كتێبەكە نوسیووە. لە سەر  ئەركی  خۆی چاپی كردووە. لەو  هەفتەیەدا لە كەركوك و سلیمانی و  هەولێر  بەردەست  ئەبێت  بۆ  خوێنەران  لە  رێی  كتێبخانەكانی  جەمال  عیرفان و  مەموزین   و  دایەلۆگەوە لە لایەن  چاپخانەی  كارۆ وە   چاپكراوە. كتێبی  دووهەمیشیان  ناوی  كارلێكی  هزرییە  لە  340  لاپەرە  پێكهاتووە  و  14   باسی   فكری  ئەگرێتە  خۆی ئەویش  لە هەمان ناونیشان  بەردەست  ئەبێت  بۆ   خوێنەران   لە مانگی  ڕەمەزاندا.  لە  چاپخانەی  كارۆ  چاپ ئەكرێت و  ئاسیا  سیڵ   سپۆنسەری چاپكردنی  گرتۆتە  ئەستۆ.  بەم  دوو كتێبەوە نووسەر خاوەنی دە كتێبە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved