27/4/2020 03:59 PM

درێسەکەی مارادۆنا

دێیگۆ ئارماندۆ مارادۆنای یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ناپۆلی كە یەكێكە لە ئەفسانەكانی تۆپی پێ، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا درێسێكی لەلایەن یاریزانێكی دێرینی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە دەفرۆشرێت و پارەكەش بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخان دەكرێت.
درێسكی مارادۆنا لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە 55 هەزار یۆرۆ فرۆشرا، كە ساڵی 1987 لە یارییەكی دۆستانەدا، ئەو یاریزانە ئەو درێسەی بۆ روبەروبونەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پشیبو، كە چیرۆ فێرێرا دوای یارییەكە درێسەكەی خۆی لەگەڵ مارادۆنادا گۆڕیبۆوە، كە ئەمەش یەكەمین یاریی فێرارا بو بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.
پارەی ئەو درێسە بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابین دەكرێت، بە تایبەت بۆ ئەو خێزانە هەژارانەی كە لە شاری ناپۆلی دەژین و توشی ڤایرۆسەكە بون و لە باردۆخێكی ئابوری خراپدان.
چیرۆ فێرارا ئاشكرایكردوە تا ئێستا 85 هەزار یۆرۆی كۆكردۆتەوە لە فرۆشتنی ئەو درێسانەی كاتی خۆی لەگەڵ یاریزانان و ئەستێرەكانی تۆپی پێ ئاڵوگۆڕی كردون و سەرجەمی ئەو بڕە پارەیەی دەستیشی كەوتوە بۆ خێزانە كەم دەرامەتەكانی شاریی ناپۆلی دابین دەكرێت كە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved