27/4/2020 04:00 PM

ریش و تەندروستی

لەراستیدا پێستی مرۆڤ شوێنێکە بۆ ژیان و پەرەسەندنی میکرۆبەکان. بۆ نموونە ژمارەیەکی زۆر بەکتریا لەسەر پێستی مرۆڤ هەن کە جێی مەترسی نین. بەڵام ئایا ئەم بابەتە بۆ مووی دەموچاویش هەر راستە؟
لە ریشی پیاواندا بەکتریا بوونی هەیە، بەڵام ئەبێ ئەوە بزانن پێستی دەموچاو چ بێ ریش و چ بە ریشەوە بەکتریای لەسەر ئەژیت و پەیوەندی بە بوون و نەبوونی ریشەوە نییە. لەڕاستیدا ریش بەدناو بووە ئەگینا سیستەمی مکرۆبیۆم لەسەر روخساری هەموو مرۆڤێک هەیە و ئەم مایکرۆبانە بەسوودیشن!
مایکرۆبەکانی دەموچاو بریتین لە بەکتریاکانی: "ستافیلۆکۆک"، "ستێرپتۆکۆک"، "ڤایرۆس". "کارگ" و تەنانەت کۆمەڵێک بوونەوەری ورد بە ناوی "دێمۆدکۆس" کە لەناو فۆلیکۆلەکانی موودا ئەژین. زانایان لە توێژینەوەیەکدا کە ساڵی 2014 بەڕێوەچوو، دەستیان کرد بە توێژینەوە لەسەر دەموچاوی 408 کەس لە کادیرانی نەخۆشخانە کە پیاو بوون، بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەو پیاوانەی ریشیان هەیە دەموچاویان مایکرۆبی زیاتر لەسەر جێگیر بووە یان نا.
درەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریخست کە رێژەی بوونی میکرۆب لەسەر دەموچاوی هەر دوو گرووپەکە یەکسانە. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ژومارەی بەکتریای "ستێرپتۆکۆک" لەسەر دەموچاوی ئەوانەی وا ریشیان هەیە کەمترە!
بەڵام لەئێستادا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناچارین دەمامک بەکاربێنین، لەوانەیە پیاوانی ریشدار هەندێک تووشی تەنگەژە بن و واباشترە لەم ماوەیەدا ریشیان بتاشن یان کورتی بکەنەوە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved