27/4/2020 04:01 PM

عەلی ئەکبەر مورادی

عەلی ئەکبەر مورادی لەدایکبووی ساڵی 1957  لە شاری گاوارە لە پارێزگای کرماشان، ھونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد و مامۆستای تەموورەیە. ئەو بە ھەر دوو زمانی کوردی و فارسی گۆرانی گوتووە، بەڵام زۆربەی کارەکانی لەسەر مۆسیقای کوردی و بەتایبەت تەموورەیە. عەلی ئەکبەر شارەزای تەموورە و مەقامەکانییەتی. بەپێی گۆڤارێکی بەریتانی، یەکێک بووە لە باشترین ٥٠ ژەنیاری جیھان. مورادی لە فیستیڤاڵە هونەرییەکانی زۆر شوێنی جیھاندا، وەکو شارەکانی لەندەن ی  بەریتانیا و سانفرانسیسکۆ و کالیفۆرنیای ئەمریکا، بەشدار بووە. ئەو لەگەڵ ھونەرمەندانێک وەکوو شارام نازری و کەیھان کەلھوردا ھاوکاریی کردووە و ئەلبۆمی بڵاوکردۆتەوە.
مورادی چالاکییە هونەرییەکانی خۆی ساڵی 1971 و ئامێری تەموورەوە دەست پێکرد و ساڵی 1972 لەگەڵ چەند دانە لە هاوڕێکانی یەکەم گروپی ژەنیاریی تەمووریان لە کرماشان پێکهێنا. لە سەرەتای 90ـەکانەوە بەشێوەی سەربەخۆی ئیشی هونەری کردووە و دەستی کردووە بە کۆکردنەوە، فێرکاریی و تۆمارکردنی مەقاماتی تەموور. ئەم مەقاماتە کە ژمارەیان 72 دانەیە لەلایەن "ماڵی فەرهەنگەکانی جیهان"ـەوە لە پاریس بڵاوبووەوە و هەر بووە هۆی ئەوەی مورادی ببێت بە بەربژێری خەڵاتی "گرامی".
عەلی ئەکبەر مورادی تا ئێستا زۆر ژەنیاری بەتوانای پەروەردە کردووە و ئێستاش لە چالاکییەکانی بەردەوامە و لەم ساڵانەی دواییدا لە زێدەکەی خۆی واتە گوندی "بانزڵان"ـی سەر بە شارۆچکە گاوارە، "ماڵی تەموورە"ـی دامەزراندووە و هەموو ساڵێک رێوڕەسمێکی گەورەی هونەری بەڕێوە دەبات

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved