هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رسازی كورد "چێنه‌ر نزار" له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا وێنه‌و زانیاری له‌باره‌ی دروستكردنی په‌یكه‌رێكی نوێیه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌و بابه‌ته‌یدا په‌یكه‌رساز چێنه‌ر نزار نووسیویه‌تی: كارێكی نوێم بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی نێو مێژووی كورد پڕاوپڕ له مرۆڤ بوونه، ئه‌ویش (كه‌ریمی ئه‌له‌كه) یه. كه ئهمكارهشم له‌سه‌ر ئه‌ركی د.ته‌ها ره‌سوڵ جێبه‌جێكراوه. كه‌ریمی ئه‌له‌كه كێیه؟ ناوی عه‌بدول كه‌ریم كوڕی ئه‌لیاسه، له‌به‌ر رێز‌و خۆشه‌ویستی ناوی باوكیان گۆڕیوه به (ئه‌له‌كه) و به‌مجۆره بۆته كه‌ریمی عه‌له‌كه، پیاوێكی دڵ و ده‌روون پاك و له‌خوا ترس بووه، له‌سه‌ر ئایینی باو‌و باپیرانی كه مه‌سیحی بووه رۆیشتووه، سه‌ره‌تای ژیانی به بازرگانی ده‌ستپێكردووه‌و وه‌ك بازرگانێكی ناودارو ناسراو له ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق و ئێران كاری كردووه، له حكومه‌ته‌كه‌ی شێخی نه‌مردا وه‌زاره‌تی دارایی پێسپاردووه، پیاوێكی زۆر زیره‌ك و تێگه‌یشتوو بووه، هه‌ر كه هه‌ستی كردووه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی رووده‌دات، دهغڵودانێكی زۆری عه‌مبار كردووه‌و له رۆژانی گرانی و نه‌بوونیدا به پاره‌یه‌كی كه‌م به هه‌ژارانی فرۆشتۆته‌وه. ئه‌م مرۆڤه چاكه‌خوازه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به مه‌نجه‌ڵی گه‌وره چێشتی لێناوه‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌شی كردووه، كاتێ ئینگلیزه‌كان ماڵی شێخ-یان تاڵانكرد، ناوبراو ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ماڵه شێخه‌كان درێژكردو یارمه‌تی زۆری دان. له بۆمبارانكردنی شاری سلێمانی تاكه ماڵێ كه شاری چۆڵ نه‌كرد ماڵی حاجی ئیبراهیم ئاغا‌و ماڵی كه‌ریمی عه‌له‌كه بوو. جگه لهكلدانی، زمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی زۆرباش زانیوه. دوا ساڵه‌كانی ژیانی له به‌غدا بردۆتهسهرو له ساڵی 1948 گیانی سپاردووه‌و له گۆڕستانی (كاسۆلیك) له به‌غدا نێژراوه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure