28/4/2020 10:29 AM

قووڵایی ستراتیژی

قووڵایی ستراتیژی
پێگەی نێودەوڵەتی توركیا
ئەحمەد داواد ئۆغڵو زۆرجار لەنێو دنیای سیاسەتدا بە كسنجەری توركیا ناسراوە، بەدەر لەوەی رۆژگارێك پۆستی باڵای هەبووە هەم لە حكومەت و هەم لە حزبەكەی ئەردوغان. بەم دواییانە بەهۆی سیاسەتی تاكڕەوی و دیكتاتۆرانەی ئەردۆغانەوە لە حزب و حكومەت دوور كەوتەوە و ئێستا سەرقاڵی كاری سیاسییە و لەگەڵ دەستەیەكدا سەرقاڵی دروستكردنی حزبێكە.
ئەم كتێبە یەكێكە لە بەرهەمەكانی ئەم نوسەرە بەیەكێ لە كتێبە قووڵەكانی دنیای سیاسەت دادەنرێ، كە شیكاری دۆخی سیاسی توركیا و چۆنێتی هەڵكەوتەی توركیا و ستراتیژی قووڵ و گەلێك بابەتی دیكەی دنیای سیاسەت شیكار دەكات.
ئەم بەرهەمە هەوڵی داوە لە قووڵایی ستراتیژی وەك بەرچاوترین ئاستی زانایی، لە نێو هاوسەنگیی بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و زانستیدا بكۆڵێتەوە. سەبارەت بە وردەكارییەكانی قووڵایی مێژوویی و وشیاریی هەبوونی ئەم بەسەرهاتە تەواوە كە وەك زنجیرەیەك وایە، بەنیازین لە قۆناغی داهاتوودا هەندێ بڕگە و بابەت پێشكەش بەو خوێنەرانە بكەین كە لامان وایە پێكەوە لە ڕووبارێكداین.
لەگەڵ ئەوەی كەموكووڕی و لاوازییەكانی ئەم بەرهەمە لە ڕووی بەرپرسیارێتییەوە هی تاكە كەسێكە، ئەو بانگەوازەی دەیكات یاخود لە ڕوانگەی بوونی بەهاوە، گەر هەیبێت، بەرهەمی فەزایەكی كولتووریی بێ ‌ناوی دەرخەری بەسەرهاتی نەوەیەكە لە نێو ڕووبارێكی هاوبەشدا. هەر لە بەر ئەم هۆكارەشە كە نووسەری بەرهەمەكە پێش هەموو شت بە گەرمی سپاسی مامۆستاكانی خۆی كە بەردەوامیی مێژوویی ئەم فەزا كولتوورییەیان دەستەبەر كردووە و بنەماڵە و هاوڕێكانی كە بە ڕووگە و ڕەنگە جیاوازەكانییەوە بەشدارییان لەم فەزا كولتوورییەدا كردووە، دەكات.
قووڵایی ستراتیژی. كتێبێكی قەبارە ئەستوورە و نووسەر و وەرگێڕان وریا غەفووری وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی. وریا غەفووری وەرگێڕی بەسەلیقە و بەتوانا چەندین بەرهەمی وەرگێڕاوە بۆ كوردی و چەندین بەرهەمی دیكەشی لە كرمانجییەوە گۆڕیوە بۆ سۆرانی. لەوانە بەرهەمەكانی حەلیم یوسف و چەند بەرهەمێكی جاندۆست و ...
ئەم بەرهەمەشی لە بڵاوكراوەكانی  دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved