28/4/2020 03:30 PM

ڤیتامینێکی بەسوود بۆ قژی پیاوان

بایۆتین، کە بە ڤیتامین B7 یان ڤیتامین H ناسراوە و بەرپرس جوانی پێست و قژە، دەتوانرێت لە رێگەی خۆراک یان دەرمانەوە بەدەست بهێندرێت و گرفتی قژ لە پیاواندا چارەسەر دەکات.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەری healthline، بایۆتین رۆڵی هەیە لە جوان راگرتنی فۆرمی پێست. هەروەها چارەسەری گرفتەکانی نینۆک دەکات، یارمەتی گەشەی قژ دەدات و بەگشتی بۆ پیاوان بەسودە.
بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشکییە، بایۆتین گرفتەکانی قژ لە پیاواندا چارەسەر دەکات، رێگری دەکات لە روتانەوەی قژ و هەڵوەرینی قژ دەوەستێنێت. هەروەها ریشەی تاڵە قژەکان بەهێزدەکات و یارمەتی زوو گەشەکردنی قژ دەدات.
بایۆتین دەتوانرێت ڕێگەی ئەو خۆراکانەوە بەدەست بهێنرێت کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە، بۆ نموونە: زەردێنەی هێلکە، جگەر، قەڕنابیت، قارچک، فاسۆلیا، پاقلە، بادەم، چەرەسات و دانەوێڵە. هەروەها دەتوانرێت لە رێگەی دەرمانەوە بەدەست بهێندرێت، بەڵام دەبێت رێژەیەکی کەمی لێبخورێت و لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved