28/4/2020 03:31 PM

ئایا سبەی دونیا کۆتایی دێت؟

سبەی، واتە چوارشممە رێکەوتی 29ـی 4 بەردێکی ئاسمانی گەورە لە تەنیشت زەوییەوە تێپەڕ ئەبێت. بەڵام پێویست نییە بترسن، چونکە ئەم بەردە ئاسمانییە هیچ مەترسییەک بۆ زەوی و دانیشتووانەکەی دروست ناکات.
بەردی ئاسمانی OR2 1998، بەیانی چوارشەممە لە مەودای 6/3 کیلۆمەتری زەوییەوە تێپەڕ ئەبێت. ئەگەرچی ئەم مەودایە بەنیسبەت ئەو جیهانەی کە ئەبیبدرێت و پانتاییەکەی زیاتر لە 90 ملیار ساڵی تیشکییە زۆر بچوکە، بەڵام زانایان جەخت دەکەنەوە ئەگەری ئەوەی کە ئەم بەردە ئاسمانییە لە زەوی بدرێت سفرە.
لەراستیدا ئەو مەودایەی ئەم کە بەردە ئاسمانییە لەگەڵ زەوی دەیبێت نزیکەی 16 بەرابەری مەودای نێوان زەوی مانگە. کەوابوو ئەتوانن بە ئاسوودەیی درێژە بە ژیانی خۆتان بدەن، چونکە بڕیار نییە هیچ بەردێکی ئاسمانی لەداهاتوویەکی نزیکدا خۆی بە زەویدا بکێشێت.
زانایان دەڵێن 90٪ـی ئەو بەردە ئاسمانیانەی کە گەیشتوونەتە دەوروبەری زەوی تۆمار کراون. هەڵبەت بچوکترین بەردی ئاسمانی ناسراو لانیکەم 1 کیلۆمەتری چوارگۆشە پانتایی هەیە و ئەوەش هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەسارەی زەوی.
بەردە ئاسمانییەکان لە ژێر کاریگەری هێزی راکێشانی هەسارەکانی دیکەدا ئاراستەکەیان ئەگۆڕێت و ئەم بابەتە چۆنیەتی پێشبینی ئاراستەی جووڵەکردنیان ئەستەم ئەکات. ئەم گۆڕینی ئاراستەیە لەکۆتاییدا ئەبێتە هۆی ئەوەی ئەم بەردە ئاسمانیانە بکەونە مەداری زەوییەوە. لەناوچوونی دایناسۆرەکان بەڵگەیەکی بۆ ئەم قسەیە.
زانایان دەڵێن بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی "تەراکتۆری هێزی راکێشان" ئەتوانن ئاراستەی بەردە ئاسمانییەکان بگۆڕن بۆ ئەوەی لەگەڵ زەوی بەرکەوتنی نەبێت. ئەگەر ئەم شێوازە وڵامدەر نەبوو ناچارین لە کڵاوی ئەتۆمی کەڵک وەرگرین بۆ لەناوبردنی بەردەکە.

 

سەرچاوە: space

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved