28/4/2020 10:39 PM

خولی فه‌ره‌نسا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا، خولی یانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئاستی پله‌یه‌ك و پله‌ دوو، بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌، پاش بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا دێت كه‌ ڕایگه‌یاند به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ ناده‌ن یارییه‌كان و چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان تا مانگی 8ی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا تێیدا هاتووه‌، پاڵه‌وان ده‌ستنیشان ناكرێت و هیچ یانه‌یه‌ك دانابه‌زێنرێت.

خاك - هةرێز جمال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved