29/4/2020 03:29 PM

چۆن کۆمپیوتەر بەکار دەهێنیت؟

بەشێکی زۆر لە کاری فەرمانگەکان لە رێگەی کومپیوتەرەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام دانیشتنی زۆر بەدیار شاشەی کۆمپیوتەرەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چەندین مەترسی هەیە،لەدرێژەدا بەشێک لە زیان چارەسەرەکان ئەخەینە روو.

زیانەکان:
*دەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری پشت و مل.
*دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار کۆمپیوتەر دەبێتە هۆی سەرئێشە.
*ئازار لە شان دروستدەبێت.
*ئازاری ماسولکە  جومگەکان دروستدەبێت لە ئەنجامی دانیشتنی هەڵە.
*زیان بە چاو دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی لاوازی بینایی چاو.

رێنماییەکان بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگات:
*ماوسەکەت لەهەمان بەرزی کیبۆردەکە دابنێ.
*هەتا دەتوانی با ماوسەکە لە کیبۆردەکەوە نزیک بێت.
*لە کاتی کاردن بە ماوس تەواوی قۆڵت بەکاربهێنە نەک تەنیا باسکت.
*کاتێک نانوسیت دەستت لەسەر کیبۆردەکە دوربخەرەوە بۆ ئەوەی دەستت پشو وەربگرێت.
*ئاستی کۆمپیوتەرەکە پێویستە لە ئاستی چاوت بێت.
*لەکاتی نوسین هەردو ئانیشکت لەسەر مێز یان دەستکی کورسیەکە دابنێ بۆ ئەوەی پەستان نەکەوێتە سەر باسکت.
*لەکاتی دانیشتن هەردو قاچت بە گۆشەی 90 دابنێ.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved