چاپكردنی "ساخته هه‌واڵ به‌ڵای نوێی ڕۆژنامه‌گه‌ری" ته‌واو بووه‌و به‌منزیكانه بڵاوده‌كرێته‌وه. به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی په‌تای كۆرۆنا دروستیكردووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ماوه‌یه‌ك چاپكردنی كتێبی "ساخته‌هه‌واڵ.. به‌ڵای نوێی رۆژنامه‌گه‌ری"یان دواخست، به‌ڵام دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له بواره‌كانی ژیان، به سوپاسه‌وه چاپخانه‌ی كارۆ چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی له به‌رگێكی جوان و له دووتوێی 238 لاپه‌ڕه‌و به تیراژی 500 دانه ته‌واوكرد. كتێبه‌كه له به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه و به‌منزیكانه ده‌كه‌وێته‌به‌ر دیدی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست. كتێبه‌كه چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ی كورتی جۆراوجۆری له‌خۆگرتووه كه له‌لایه‌ن نووسه‌ره هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و بواره و دامه‌زراوه ناوداره ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیاییه‌كانه‌وه ئاماده‌كراون، وه‌ك سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆیته‌رزو په‌یامنێرانی بێ‌سنوور هتد، به‌گشتی فۆكه‌سیان خستۆته‌سه‌ر چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی دیارده‌ی ساخته هه‌واڵ و هۆكاره‌كانی گه‌شه‌كردن و ته‌شه‌نه‌كردنی له‌گه‌ڵ گرنگترین پرۆژه‌و ته‌كنیك و هه‌نگاو و ڕێوشوێن و میكانیزمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و سنوورداركردنی لێكه‌وته‌كانی له‌كایه‌ی میدیاییدا. له‌و بابه‌تانه‌ش: ساخته هه‌واڵ چییه؟ چۆن دروستده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه و گه‌شه‌ده‌كات؟ ڕه‌گه‌زه‌كانی و ڕێبه‌رێك بۆ ساخته هه‌واڵ، زانیاری چه‌واشه‌كه‌ر به‌مشێوه‌یه بڵاوده‌بێته‌وه، چۆن ڕۆژنامه‌نووس خۆی له زانیاری چه‌واشه‌كار به‌دووربگرێت؟ ڕاستگۆیی و متمانه نه‌ك ژماره، له‌باره‌ی هه‌واڵه‌كانی گۆگڵ و وردبینیكردنی ڕاستییه‌كان، دڵنیابوونه‌وه له فۆتۆو هه‌واڵ و ڤیدیۆ، شه‌ش پرسیار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پروپاگه‌نده، ساخته‌كاری په‌تا كوشنده‌كه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی تر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure