30/4/2020 03:53 PM

یاسای لە ماڵ نەهاتنە دەر فاشیستییە!

ئیلان ماسک لە کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆییدا ئەو یاسایەی کە ناوچەی سانفراسیسکۆ و شوێنەکانی دیکەی ئەمریکادا بەڕێوە دەچێ و ئیزنی هاتنە دەر بە کەس نادا، بە "یاسایەکی فاشیستی" دەهێنێتە ئەژمار و دەڵێ بەم چەشنە ئازادی خەڵکی ئەمریکا پێشێل دەبێ. ئەو پێشتر لە تویتەردا بە توندی رەخنەی لە سەرۆکی ئەمریکا گرتبوو و داوای "ئازادی ئەمریکا"ـی دەکرد.
بەرپرسی باڵای کۆمپانیای تێسلا لەوەی کە کەرتی بەرهەمهێنان لە ناوچەی سانفراسیسکۆ وەستاوە زۆر نیگەرانە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: "ئەوەی کە بە زۆری خەڵک لە ماڵەوە رابگریت لە روانگەی ئێمەوە جۆرێک زیندانی کردنی خەڵکە بەگشتی و ماف و ئازادی تاکەکانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە. ئەگەر کەسێک حەز دەکا با لە ماڵەوە بمێنێتەوە و کەس ناتوانێ بە زۆری پێیان بڵێ لە ماڵ بڕۆنە دەرەوە. بەڵام ئەوەی کە ئیزن نەدەن خەڵک لە ماڵەکان بێنە دەرەوە ئەوە کردەوەیەکی فاشیستییە."
کۆمپانیای تێسلا لە شاری "فریمانت"ـی ویلایەتی کالیفۆرنیا هەڵکەوتووە و بەرپرسانی ئەم شارە کۆمپانیا ئۆتۆمبێلسازەکانیان داخستووە. ماسک بەنیسبەت بەم بڕیارە ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە. هەرچەند لقی ویلایەتی "نۆڤادا"ـی ئەم کۆمپانیایە سەرەڕای رێنماییەکان هەروا کراوەیە.
ئیلان ماسک لەدرێژەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەکەی خۆیدا دەڵێ تێسلا بە سەرکەوتوویی لە کۆڤید-19 تێپەڕ دەکا بە یاسای داخستنی کۆمپانیاکان، زۆرینەی کۆمپانیا بچوکەکان لەناو ئەبات.

 

سەرچاوە: cnbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved