30/4/2020 03:54 PM

یۆڤیچ ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

بەپێی راپۆرتی ئەمڕۆی رۆژنامەکانی ئیسپانیا هێرشبەرێكی یانەی ریاڵ مەدرید دواجار رەزامەندی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی ریزەكانی یانەی مەدرید جێبهێڵێت و روو لە لیگی ئیتاڵی بکات.
پێگەی " Todofichajes" ئاشكرایكردوە كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید رێككەوتون لەگەڵ "لۆكا یۆڤیچ"ـی هێرشبەری یانەكەیان بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم وەرزە ریزەكانی یانەی مەدرید جێبهێڵێت و ڕو لە یانەی میلانی ئیتاڵی بكات.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەو یاریزانە، لە ئێستادا تەنها ئەوە ماوە كە هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و میلان دەست بە گفتوگۆكانی نێوانیان بكەن، لە پێناو كۆتایهێنان بە گرێبەستی ئەو یاریزانە و گواستنەوەی بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی.
لۆكا یۆڤیچی سڕبی لە هاوینی رابردو لە یانەی بڕوسیا مونشن گلادباخەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە كرد، بەڵام ئەو یاریزانە لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا نەیتوانیوە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بەمهۆیەشەوە بەرپرسانی یانەكە دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ئەو یاریزانە بەڕێبكەن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved