2/5/2020 04:18 PM

تەختی سلێمان

تەختی سلێمان شوێنێکی مێژوویی لە نزیکی شاری تیکاب و گوندی تەختی سلێمان (نوسرەتاوا) لە پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە. تەختی سلێمان پێشتر ناوی گنزک، گادزا، چیچەست و شیچ بووە. بەڵام لە ئێستادا ھەر بە تەختی سلێمان ناو دەبرێت. تەختی سلێمان بە درێژایی مێژوو شوێنی فەرمانڕەوایی مادەکان، ھەخامەنشییەکان، ئەشکانییەکان، ساسانییەکان و مەغۆلان بووە. دوای رووخانی حکومەتی ئەسکەندەر تەخت سلێمان بووەتە پایتەختی حکوومەتی مادی بچووک.
ئەم کۆمەڵە بینا مێژووییە لە دەوروبەری کانییەک بونیاد نراوە. ئەم کانییە لە قووڵایی ١٢٠ مەتریییەوە هەڵدەقوڵێ بەڵام بەهۆی بوونی مەوادی دیکە لە ناو ئاوەکەدا ئاوەکەی ناخورێتەوە و هەر زۆر زوو ئەبێت بە بەرد. زۆر کەس لایان وایە ئەمە دەریاچەیە، بەڵام ئەو بیرۆکەیە هەڵەیە چونکە هیچ ئاوێک جگە لە خودی کانییەکە ناچێتە ناوی.
گرنگترین ئاسەواری ناو ئەم کۆمەڵە مێژووییە "ئاتەشگە"ـیەکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان. شاخی "بلقەیس" و "زیندانی سلێمان"ـیش لە نزیک ئەم شوێنە مێژووییە هەڵەوتوون. تەختی سلێمان لەئێستادا ناوی لە لیستی "رێکخراوی میراتی جیهانی"ـدا تۆمار کراوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved