3/5/2020 03:06 PM

حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد

حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد ساڵی 1947 لە شاری "قەسری شیرین"ـی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایکبووە. ساڵی 1964 و لە تەمەنی 17 ساڵاندا یەکەم گۆرانی ئەم گۆرانیبێژە لە رادیۆ دەنگی کرماشان بڵاو ئەبێتەوە و بە فەرمی دێتە ناو گۆڕەپانی مۆسیقای کوردییەوە. لوڕنەژاد زیاتر لەژێر کاریگەری مامۆستایان "سەید عەلی ئەسغەز کوردستانی"، "عەلی مەردان" و "تایەر تۆفیق"ـدا بوو و هەروەها ماوەیەکی زۆر لە نزیکەوە کەڵکی لە ئەزموونەکانی مامۆستا "حەسەن زیرەک" وەرگرتووە. لوڕنەژاد جگە لە رادیۆ بە ماوەی 25 ساڵ کارمەندی ئیدارەی کەشناسیی کرماشان بوو.
لوڕنەژاد بە زۆربەی زاراوەکانی کوردی گۆرانی چڕیوە، بۆ نموونە: هەورامی، سۆرانی، گۆرانی، بادینی، کرمانجی، لوڕی و لەکی. ئەم گۆرانیبێژە دەنگخۆشە عاشقی شار و زێدەکەی خۆی بوو و ئەم خۆشەویستییە لە کارەکانیدا بەرچاوە.
حیشمەتوڵڵا لە بواری "مۆزیکی پۆپ/ خەڵکی"ـیشدا لێهاتوویەکی زۆری هەبوو و چەندین گۆرانی فارسی بەم شێوازە پێشکەش کردووە کە کەشێکی سیاسیشیان هەیە. لوڕنەژاد لە ماوەی ژیانی هونەری خۆیدا 200 گۆرانی کوردی چڕیوە.
حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد ساڵی 1995 کۆچی دوایی کرد و کە گۆڕستانی "میناباد"ـی کرماشان ئەسپەردەی خاک کرا. لەئێستادا کوڕی ئەم هونورمەندە واتە "حیسام لوڕنەژاد" بۆتە درێژەدەری رێی باوکی و یەکێک لە هونەرمەندە سەرکەوتووەکانی بواری گۆرانی و ئاوازی کوردییە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved