3/5/2020 09:38 PM

ئیتاڵیا.. مه‌شقی یاریزانان ده‌ستيپێكرده‌وه‌

به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی 4-5-2020 یانه‌كانی ئیتاڵیا ده‌رگای مه‌شقه‌كانیان له‌سه‌ر یاریزانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌ ره‌سمی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه‌، ته‌واوی یانه‌كان ده‌توانن مه‌شقه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و ده‌رگای مه‌شق به‌رووی یاریزانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.

هه‌وهها یانه‌ی ساسۆلۆ بریاریدا مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه‌و رۆژی سێشه‌ممه‌ش یانه‌ی بۆڵۆنیا مه‌شقه‌كانی ئه‌نجامده‌دات.

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان ماوه‌ی دوو مانگه‌ ته‌واوی چالاكیيه‌ وه‌رزشیيه‌كان له‌ ئیتاڵیا وه‌ستێنراوه‌.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved