4/5/2020 03:05 PM

نیمار دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە؟

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە "نیمار داسیلڤا"ـی بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانت جێرمان لە 50٪ موچەكەی خۆشبووە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.
لە گواستنەوەکانی داهاتوودا، یانەی بەرشەلۆنە یەكێكە لەو یانانەی كە هەوڵی گواستنەوەی نیمار دەدات، بەڵام یانەی پاریس سانت جێرمان داوای 200 ملیۆن یۆرۆ دەكات لە بەرامبەر دەستبەرداربونی لەو یاریزانە.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئاشكرایكردوە، كە نیمار داسیلڤا بە سەختی كار بۆ ئەوە دەكات كە لە گواستنەوەکانی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە لە بەشێک لە داهاتەکەی خۆش بێت لەپێناو گەڕانەوە بۆ کامپ نو.
هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشكراكردوە، كە ئەو هێرشبەرە بەرازیلیە گرێبەستێكی نوێی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ رەتكردۆتەوە، كە لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمان خراوەتە بەردەستی لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
بەهۆی هەوڵەكانی نیمارەوە بەردەوام بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، بەڵام بەرپرسانی یانەكە لە لایەكی دیكەوە چاویان لەسەر "لاوتارۆ مارتینێز"ـی یاریزانی یانەی ئینتەر میلانە و و راهێنەری یانەی بلوگراناش ئاشكرایكرد كە لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە.
بەهۆی وەستانی یارییەكانەوە یانەی بەرشەلۆنە یەكێكە لەو یانانەی كە دوچاری قەیرانی دارایی بۆتەوە و بەرپرسانی یانەكەش بە ناچاری لە نێوان لاوتارۆ مارتینێز و نیمار یەكێكیان بۆ یانەكە دەگوازنەوە و تا ئێستاش "كیكی سیتین" رای لەسەر گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزە، چونكە بە بۆچونی ئەو راهێنەرە گواستنەوەی ئەو یاریزانە تێچوی كەمتری دەوێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved