5/5/2020 03:05 PM

بەهێزترین کامێرای جیهان بەرهەمهات

توێژەران باس لە بەرهەمهاتنی کامێرایەک دەکەن کە بە خێراترین کامێرای جیهان دێتە ئەژمار و خێراییەکی 70 تریلیۆن فرێم لە چرکەیەکداتە.
باشترین کامێراکانی مۆبایلە زیارەکەکان خێراییەکەیان لە خوارەوەی 100 فرێم لە چرکەیەکدایە، بەلام ئەم ژمارەیە بۆ کامێرا پرۆفیشناڵەکان تا چەند هەزار فرێمیش بەرز ئەبێتەوە. بەڵام ئەم کامێرا نوێیە بە خێرایی 70 تریلیۆن فرێم لە چرکەیەکدا دەتوانێ وێنەی تیشکی خۆریش تۆمار بکات.
ئەم کامێرایە کە لە زانکۆی "کالتێک/ Caltech" دروست کراوە، ناوی CUSPـە و بۆ وێنەگرتن لە تیشکی لەیزێر بەکار دێت. سیستەمی ئۆپتیکی ئەم کامێرایە تیشکی لەیزێر دابەش دەکات بەسەر چەندین تیشکی چکۆلەتر و هەر کام لەم تیشکانە بە جووتبوون لەگەڵ هەستەوەرێکی تایبەت لەم کامێرایەدا، دواجار وێنەکە تۆمار دەکەن.
بەهێزترین کامێرا بەر لەوەی ئەم کامێرایە بەرهەم بێت، خێراییەکەی 10 تریلیۆن فرێم لە چرکەیەکدا بوو.

 

سەرچاوە: newatlas

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved