5/5/2020 03:06 PM

هۆکارەکانی کەمیی شیری دایک

جەستەی زۆرینەی ژنان دەتوانێ شیری باش و کواڵیتی بەرز بەرهەم بهێنێت، بەڵام بەم حاڵەوە بەشێک لە دایکان لە پرۆسەی شیر دان بە مناڵدا تووشی کێشە دێن و بە هەڵە لایان وایە مەمکیان شیری کەم تێدایە بۆ ئەوەی کۆرپەکەیان تێر بکەن. بەڵام بەر لەوەی هەر کارێک بکەن واباشترە لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە ئاگادار بیت.
هۆکارەکانی کەمبوونی شیری دایک

مناڵ بە باشی مەمکی دایکی ناخاتە ناو دەمیەوە
یەکێک لە باوترین هۆکارەکانی کەمبوونی شیری دایک ئەگەێتەوە سەر چۆنیەتی خواردنی شیر لەلایەن مناڵەوە. ئەگەر مناڵەکە بە باشی شیر لە مەمکی دایکیەوە هەڵنەمژێت، جەستەی دایک فەرمانی بەرهەمهێنانی شیر نادات و مناڵەکە تێر ناخوات.

بە رادەی پێویست شیر بە مناڵەکە نادەیت
ئەبێ بە دوو یا سێ کاتژمێر کەڕەتێک شیر بدرێت بە مناڵ، ئەگینا جەستە شیری پێویست بەرهەم ناهێنێت. واتە هەرچی سەرەی شیردان بە مناڵ زیاتر بێت، جەستەی دایک شیرێکی زیاتر بەرهەم دێنێت.

ماوەی خواردنی شیر لەلایەن مناڵەوە نابێ کورت بێ
هەر جارێک شیر بە مناڵەکەت ئەدەیت نابێ ماوەکەی لە ٥ خولەک کەمتر بێت. بەمجۆرە مەوادی پێویست بۆ گەشەی مناڵەکە ناگات بە جەستەی و شیرێکی کەمتریش لە مەمکدا کۆدەبێتەوە.

جوانکاری یان نەشتەرگەری مەمک
نەستەرگەری مەمک بە هەر هۆکارێک(جوانکاری یان پزیشکی) دەتوانن لەسەر سیستەمی بەرهەمهێنانی شیری دایک کاریگەری نەرێنیان هەبێت.

 

سەرچاوە: todaysparent

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved