5/5/2020 03:12 PM

ئەگەری گۆڕانکاریی گەورە لە لیگی بەریتانیادا

جۆردۆن تایلۆری سەرۆكی رێكخراوەی یاریزانە پیشەگەرەكانی بەریتانیا دەڵێ: "بیرۆكەیەك هەیە بۆ تەواو كردنی یارییەكانی ئەم وەرزەی "پریمەرلیگ/ لیگی بەریتانیا"، كە یارییەكانی ئەو خولە لە 13ـی مانگی ئازارەوە وەستاون بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
تایلۆر لە لێدوانێكیدا بۆ ئێزگەی "بی بی سی"ـی بریتانی دەڵێ:  "لە ئیستادا بیرۆكەیەك هەیە بۆ ئەوەی ماوەی یاسایی یارییەكان لە 90 خولەك كەمتربێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەڵسەنگاندنی ئەو بیرۆكەیەداین".
جۆردۆن تایلۆر ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە دەیانەوێت كاتی یاسایی یارییەكان كەمبكنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پشوەی لە نێوان نیوەی یەكەم و دوەم هەیە كاتەكەی كەمبكرێتەوە، هەمو ئەمانەش لە پێناو سەلامەتی تەندروستی یاریزاناندا دەبێت.
ناوبرا باس لەوەش دەكات كە بیرۆكەی كەمكردنەوەی خولەكی یارییەكان بیرۆكەیەكی زۆر باشە و ئەوەی پێویست بێت بۆ سەلامەتی تەندروستی یاریزانان لە پێش هەمو شتێكەوەیە.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی یارییەكانەوە، بەشێك لە یاساكانی تۆپی پێ  گۆڕانكاریان بەسەردا هاتوە و هێشتا ئەو گۆڕانكارانیەش بەردەوامی هەیە، لە پێشتریشدا فیفا بڕیاریدا لەگەڵ دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپا گۆڕانكاری پێكردنی یاریزانان بۆ هەر یارییەك لە سێ گۆڕانكارییەوە بۆ پێنچ گۆڕانكاری زیاد دەكرێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved